مژده‌یەک لە مەڵبەندی 3ی رێکخستنی هەولێر بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ فه‌رمانی وه‌رگرتنی زه‌ویان هه‌یه‌

مژده‌یەک لە مەڵبەندی 3ی رێکخستنی هەولێر بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ فه‌رمانی وه‌رگرتنی زه‌ویان هه‌یه‌

دوا بە دوای بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (7181) لە رێكەوتی 12/11/2014 سەبارەت بە گواستنەوەی بڕیاری زەوی بۆ شوێنی نیشتەجێبوونی ئەو كەسانەی كە پێشتر فەرمانی وەرگرتنی زەویان هەبووە، بۆ ئەو مەبەستە دوای نیوەڕۆی ئەمرۆ هەڤاڵ ( رزگارعەلی حەمەجان) ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەڵبەندی 3ی ڕێكخستنی هەولێر لەگەڵ ژمارەیەك لەو پێشەمەرگە وكادر و كەم ئەندام و هاوڵاتیانە كۆبۆوە و ووردەكاری و موژدەی پێدانی زەوی پێڕاگەیاندن و سوپاسی سەرجەم ئەوكەس و لایەنانەی كرد كە لە جێی بە جێكردنی ڕێكارە یاساییەكان ڕۆڵیان هەبووە هەروەها داوای لەوكەسانەش كرد كە كێشە وكەم و كوڕی یاساییان هەبووە سەردانی لایەنی پەیوەندار بكەن بۆ ڕاستكردنەوەی مامەڵەكانیان، لای خۆشیانەوە ئەو پێشمەرگە و كادر و كەم ئەندام و هاوڵاتیانە خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بۆ ئەم بڕیارەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، وە دوای تەواو بوونی كۆبوونەوەكە لە لایەن ڕاگەیاندنی مەڵبەندی3ی ڕێكخستنی هەولێرەوە پێمان ڕاگێندرا كە سەرجەم هاوڵاتیان دەاتوانن بەدواداچون بۆ ناوەكانیان بكەن لە وێبسایتی مەڵبەندی 3ی ڕێكخستنی هەولێر بەناوی (WWW.hnn3.COM) لە گۆگل پلاس وە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك و تیوتەر لە هەردوو پەیج و ئەكاونتی (hnn) دەتوانن لیستەكان ببینن.

12 (Copy) 11 (Copy)

 

 

 

 

پـــەیـــوەنــدیــدار

کـــۆمــێـنـت بــنــوســە