هەڤاڵ ئاسۆ مامەند پێشوازی لە لاهور شێخ جەنگی دەکات

هەڤاڵ ئاسۆ مامەند پێشوازی لە لاهور شێخ جەنگی دەکات

هه‌ڤاڵ(ئاسۆ مامه‌ند) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی دووی ڕێكخستنی كه‌ركوك ئیمڕۆ 8/11/2016 له‌ كه‌ركوك پێش وازی كرد له‌ به‌ڕێز(لاهور شێخ جه‌نگی) لێپر سراوی هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆر.

له‌و دیداره‌دا بارودۆخی ئه‌منی كه‌ركوك باس كراو جه‌خت له‌ سه‌ر هه‌ماهه‌نگی سه‌رجه‌م هێزه‌كان كرایه‌وه‌ له‌ پێناو ئاسایش و ئارامی دانیشتوانی كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری.

به‌ڕێز لێپر سراوی مه‌ڵبه‌ند ستایشی ڕۆڵی قاره‌مانی هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆری كرد كه‌ له‌ كاته‌ سه‌خته‌كان و مه‌ترسیه‌كان له‌سه‌رشاری كه‌ركوك به‌زووتریت كات گه‌یشتونه‌ته‌ سنووره‌كه‌و هاوبه‌شێكی باشی هێزه‌كانیپێشمه‌رگه‌و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان بوونه‌ ‌و سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌یان تۆماركردووه‌ . لای خۆشیه‌وه‌ لێپرسراوی هێزه‌كانی دژه‌تیرۆر ئاماژه‌ی به‌ ئاماده‌یی هێزه‌كانی  دژه‌تیرۆر كردبۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك و له‌ پێناو به‌رقه‌راربوونی ئاسایشی خه‌ڵكی كه‌ركوك .

پـــەیـــوەنــدیــدار