کورد دوای که وتنی داعش..!؟

کورد دوای که وتنی داعش..!؟

نوسین: هه ژار نامیق

 

له ئێستادا ناوچه کوردستانیه کانی ده ره وه ی کوردستان له ژێر کۆنتڕۆڵی هێزه کانی پێشمه رگه ی کوردستانن،بێگومان داعش له ماوه یه کی نزیکدا کۆتاییان پێدێت به ڵام داعشه کان زۆرن که له به رگی ترو شێوه ی تر خۆیان نوێ ئه که نه وه، باسه که ی ئێمه له سه ر ئه مه نیه له ئێستادا،کورد دوای کۆتایهاتنی داعش چی ده کات؟! چی لێدێت؟! به ره وکام ئاڕاسته هه نگاو ده نێت بۆ پێشه وه یا خود گه ڕانه وه بۆ شوێنی خۆیان؟! سه رکرده کانی کورد چۆن هه ڵسوکه وت له گه ڵ بارودۆخه که دا ده که ن وه ک ٢٠٠٣یاخود به جێگیری له شوێنی خۆیان ئه مێننه وه! ئه مانه نه زانراوه به ڵام نابێت خۆمان له وپرسیاره بدزینه وه ئایا جارێکی تر سه رکردایه تی سیاسی کورد ئه که وێته ژێر کاریگه ری کام هێزی سیاسی ناوچه که!؟ خۆی له چوارچێوه ی عێراق ئه هێڵێته وه یا به ره وسه ربه خۆیی  و ده وڵه ت بوون هه نگاو ده نێت وه نابێت وه ڵامی ئه و پرسیاره ش نه درێته وه به کامه سه رچاوه ی ئابووری به ره و ده وڵه تی کوردی هه نگاو ده نێت چونکه کوردستان به ده ست قه یرانێکی دارایی قوڵه وه ده ناڵێنێت!  ئه مه له کاتێکدایه ئێستا پاڵپشتیه کی نێو ده وڵه تی باش هه یه بۆ کورد و ناکرێت کورد نادیده بگیرێت له هاوکێشه سیاسیه کانی ناوچه که..

ئایا کورد ئه و پاڵپشتیانه ئه قۆزنه وه یاخود له پێناو به رژه وه ند لایه نێک ئه وه ی به ده ست هاتوو له ناو ئه برێت، گومان له وه نیه هه موو ژانگرتنێک ئه بێت ئه نجامێکی باشی هه بێت نه وه ک ژانی شاخێکی گه وره و دواتر مشکێک بێته ده ره وه، لایه نه کوردیه کان ئه گه ر چی کۆده نگیه ک نیه له نێوانیان به ڵام ناکرێت نه بوونی ئه وکۆده نگیه ببێته هۆی به فیڕۆ دانی خوێنی ئه و شه هیدانه ی له پێناو خاکی پیرۆزی کوردستان ڕژاوه وه و دڵی سه دان دایک شکاوه و جه رگیان سوتاوه، ناوچه که به ره و دابه شبون ده چێت و کوردیش ئه بێت خۆی بڕیار بدات به ڵام ئه بێت هه نگاوه کانی به ره و جیابونه وه ده وڵه ت بوون بگرێته به ر له ئابوری سه ربه خۆیی و ڕێکخستنه وه ی ناو ماڵی کوردی و بوژانه وه ی که رتی کشتوکاڵی و بره ودان به که رتی نه وت و چاککردنی سێکته ره کانی ته ندروستی و سه ربه خۆکردنی دادگاکان و دوورخستنه وه ی ده ستی حیزب له ناو حکومه ت، دروستکردنی هێزێکی یه کگرتووی کوردی …هتد  بێگومان نابێت جیابونه وه له عێراق به شێوه یه ک بێت که دواتر ده رگاکان به ڕوومان دابخرێت به هۆی نه بوونی ڕێگای ئاوی له گه ڵ جیهانی ده ره وه به ڵام ناکرێت شه رمیش بکه ین له وه ی داوای ئه و مافه ی خۆمان بکه ین له هه موو ئه و که موو کوڕییانه ی هه یه له ئێستادا چونکه ئه گه ر بڕیار وایه سه ربه خۆ بین پێویسته به رگه ی ژانی له دایک بوونیش بگرین، به ڵام ئه گه ر بڕیار وایه ده وڵه تێکی وه ک سۆماڵ و مۆزه نبیق دروست بکه ین ئه وا ده ستی لێ نه ده ین باشتره و له چوارچێوه ی عێراقی فیدڕاڵ بمێنینه وه په یوه ندیه کان چاک بکه ینه وه که به هۆی نه زانی و له خۆبایی بوونی سیاسیه کانی کورده وه ئه و په یوه ندیانه تێک چووه و ئه کرێت سه ر له نوێ به رگێکی نوێ بکه ینه وه به به ری په یوه ندیه کانمان و به جوانتر سیاسه ت دابڕێژینه وه چونکه مێژوو شه رم له که س ناکات ڕه حم به که س ناکات…

سه ربه‌خۆیی بۆ کورد و کوردستان سه ربه رزی بۆ هێزی قاره مانی پێشمه رگه

پـــەیـــوەنــدیــدار