هەڤاڵ ئاسۆ مامەند پێذشوازی لە هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە کرد

هەڤاڵ ئاسۆ مامەند پێذشوازی لە هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە کرد

هه‌ڤاڵ(ئاسۆ مامه‌ند) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی دووی ڕێكخستنی كه‌ركوك پێش نیوه‌ڕۆی ئیمڕۆ14/11/2016 به‌ ئاماده‌بوونی هه‌ڤاڵ(ڕزگار عه‌لی) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپر سراوی مه‌ڵبه‌ندی سێی هه‌ولێر له‌ شاری كه‌ركوك پێش وازیان كرد له‌ هه‌ڤاڵ(سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندیه‌ گشتی یه‌كانی (ی ن ك) .

له‌و دیداره‌دا بارودۆخی سنووره‌كه‌ باس كراو جه‌خت له‌ سه‌ر هه‌ماهه‌نگی سه‌رجه‌م هێزه‌كان كرایه‌وه‌ له‌ پێناو پاراستنی شاری كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری، هه‌ر‌له‌و دیداره‌دا شه‌ڕی دژی تیرۆرستانی داعش باس كرابه‌ تایبه‌ت ئه‌و پیلانه‌گه‌وره‌یه‌ی ئه‌م دواییه‌ی  دزه‌ كردنیان بۆ ناو شاری كه‌ركوك و ستایشی ڕۆڵی سه‌رجه‌م هێزه‌كان كراكه‌ توانیان به‌ هاوكاری خه‌ڵك شكست به‌و پیلانه‌ی تیرۆرستان بهێنن.

3c4a3985-1

پـــەیـــوەنــدیــدار