مەڵبەندی ٣ی ڕێکخستنی هەولێر پیرۆزبایی لە حزبی شیوعی کوردستان دەکات

مەڵبەندی ٣ی ڕێکخستنی هەولێر پیرۆزبایی لە حزبی شیوعی کوردستان دەکات

مەڵبەندی 3ی رێكخستنی هەولێری (ی.ن.ك) بەمەبەستی پیرۆزبایی كردن بە بۆنەی سەركەوتنی كارەكانی كۆنگرەی شەشی و هەلبژاردنی سكرتێری نوێی حزب سەردانی بارەگای مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستانیان لە شاری هەولێر كرد.
پێش نیوەری ئەمرۆ دوو شەممە 15-11-2016 وەفدێكی مەڵبەندی 3ی ڕێكخستنی هەولێر كە پێكهاتبوون لە هەریەك لە بەڕێزان هەڤال (رزگار عەلی حەمەجان) ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەڵبەندی 3ی ڕێكخستنی هەولێر و جێگر و كارگێڕان و ئەندامانی بەشی پەیوەندییەكانی مەڵبەند سەردانی بارەگای مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستانیان لە شاری هەولێر كرد، بەمەبەستی پیرۆزبایی كردن لە هاوڕێ‌ (د.كاوە محمود) كە لە دوای كۆنگرەی (شەش)ی حزبی شیوعی كوردستان وەكو سكرتێری حزب هەڵبژێردرا.
لەلایەن هەریەك لە (د. كاوە محمود) سكرتێری حزب و هاورێ‌ (كەمال شاكر) سكرتێری پێشوی حزب و جێگر و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی پێشوازی كران.
لە دانیشتنێكی دۆستانەدا وێڕای بەخێرهاتن، هەڤال (رزگار عەلی حەمەجان) ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەڵبەندی 3ی هەولێری (ی.ن.ك) پیرۆزبایی لە كۆنگرەی (شەش)ی حزبی شیوعی كوردستان و بە تایبەتی لە هاورێ‌ (د.كاوە محمود) كرد كە وەكو سكرتێری حزبی شیوعی كوردستان هەلبژێردرا، دووپاتی پەیوەندیەكانی هەردوولا كرایەوە. لەبەرامبەریشدا سكرتێری تازەی حزبی شیوعی كوردستان خۆشحاڵی خۆی و حزبەكەی راگەیاند و بەهەمان شێوە تەئكیدی لە پەیوەندی نێوانیان كردەوە.

  • dsc_0357-copy
  • dsc_0351-copy
  • dsc_0350-copy
  • dsc_0344-copy
  • dsc_0343-copy
  • 3-copy
  • 2-copy

پـــەیـــوەنــدیــدار