ڕۆژی شەهیدی یەكێتی

ڕۆژی شەهیدی یەكێتی

شەهیدان بەسەخاوەتەوە گیانیان بەخشی
دەبا ئێمەش دەسكەوتەكانیان بپارێزین

مێژووی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەسەرەتای دروست بونیەوە هەتاكو ئێستا بەچەند قۆناغی سەخت و دژواردا تێپەڕیوەو هەموو ڕۆژێك مێژوویەكی نوێی بۆخۆی تۆماركردوە. مێژوەكەی پڕیەتی لەسەروەری گەورە
یەكێتی نیشتمانی كوردستان هەر لە سەرەتای دروست بونیەوە هەتا وەكو ئێستا هەمیشە داكۆكیكارو بەرگریكار بوە لەسەر خاكی پیرۆزی كوردستان و سەرو ماڵ و كۆمەڵانی خەڵك و دژی تەعریب و ڕاونان و گرتن و كوشتن بووە و خەباتی كردووە بۆ نەهێشتنی چەوساندنەوەو داگیركاری كە ساڵەهای ساڵ داگیركەران خاكی پیرۆزیان داگیركردووەو حكومەتە یەك لەدوای یەكەكانی عێراقیش هەریەكەو بەشێوازو سیاسەتی خۆی زوڵم و زۆر و لێدان و تۆقاندن و كوشتنی بەكارهێناوە لە دژی كورد وخەڵكی كوردستان كەلەهەموویان دڕەندەتر ڕژێمی بەعسی فاشی بوو.
كەهەمیشە زیندانەكانی بەڕۆڵَەی كورد پڕدەكردەوەو هەموو جۆرە ئەشكەنجەدانێكی تێدابەكاردەهێنا ئەمە جگە لەوەی كەخزمەتی سەربازی زۆرەملەێ و بەجەیش شیعی كردن و جۆرەها گوشاری تری بۆلاوان دروست كردووە بەبەعسكردن، بەزۆر خوێندكارانی بێزاردەكرد تانەخوێنن و تاڕاگواستنی ماڵەكوردییەكان لەكەركوك و شوێنەكانی تر ئەمە وایكرد كەگەنجان و لاوان پڕبكات لەدوای هەرەسی ساڵی 1975یش كەیەكێتی نیشتمانی كوردستان دروست بوو،بووە هۆكارێك كەشۆڕشی چەكداری پەرەبسەنێت ئەگەرچی ڕێكخستنەكانی كۆمەڵەی ڕەنجدەران ڕۆڵێكی كاریگەریان هەبووە لەهۆشیاركردنەوەی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستاندا هانی گەنجان و لاوانی دەدا بۆشۆڕشی چەكداری دژی زوڵم و زۆری و چەوساندنەوە ئەمە ئەوەبوو لەساڵی 1976 یەكەمین شەڕی ڕووبەڕووبونەوەی پێشمەرگەو ڕژێم ڕوویداو لەوەوە كڵپەی شۆڕش پەرەی سەند كەلەو شەڕەدا خوێنی پیرۆزی شەهید فاتیح بووە سەرچاوەی ڕووباری خوێنی شەهیدان كەپێشتریش لەزیندانەكاندا كەڵەسەركردەكانی (یەكێتی لەزینداندا) بەدروشمی (كەم بژی و كەڵ بژی) لەزینداندا بەرەنگاری ئەشكەنجەدانی ڕژێم دەبونەوەو ببونە ورەو پۆڵا بۆزیندانیان و ورەیەكی بەرزو گەورەبوون تادواجار بەبڕیارێك لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە لەسێدارەدران گەیشتنە كاروانی نەمران كەخاڵە شەهاب و جعفرو ئەنوەر بوون،ئەمە وایكرد كەخوێن گەرمەكانی شارو شارۆچكەو گوندەكان پەیوەندییان دەكرد بەهێزی پێشمەرگەی كوردستانەوە بەڕابەرایەتی هەڤاڵ مام جەلال كەڕۆڵ و پێگەی كاریگەرییەكی هێجگار گەورەی هەبوو لەسەركەوتنی شۆڕش و بەهێزبوونی یەكێتی و هێزی پێشمەرگە كەدەیان ساڵ لەخەباتی شاخ بەردەوام بوون بەپشتیوانی ڕێكخستنەكان و كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان.
یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەدرێژایی ئەم خەباتی چەكدارییەی چەندین ساڵەی شۆڕشی پێشمەرگانەو تۆماركردنی دەیان داستان و قارەمانێتی بۆكوردو كوردستان تۆماركردووە كەلەپێناو بەدەستهێنانی ئازادی و پاراستنی مافی مرۆڤ و بەدیهێنانی مافی چارەی خۆنوسین بۆگەلەكەمان كەدەیان سەركردەو سەدان فەرماندەو هەزاران پێشمەرگەی قارەمانی بەخشیوەتە خاكی پیرۆزی كوردستان كەبەخوێنی گەشیان ئەم ئازادییەی ئەمڕۆیان بۆدروست كردوین.
یەكێتی نیشتمانی كوردستان ڕووبارێك خوێنی بەخشیوە هەردەم فەرماندەو پێشمەرگەكان لەگرەودابوون كامیان زووتر شەهید بێت و بەخوێنی گەشی داستانێك بۆیەكێتی تۆماربكات.
شەهیدەكانی یەكێتی ئەوەندە زۆرن كەڕۆژانە یادی ئەم قارەمانانە بكرێتەوە ساڵەكەش فریاناكەوێت،چونكە ڕۆژانە پێشمەرگە گیان بازی كردووە لەبەرگریكردن لەخاكی كوردستان و ڕۆڵە ئازاو چاونەترسەكانی زیندانیش هەمیشە بەدوورە لەبەرامبەر جەلادەكانی ناوزیناندا وەستاون ئەوەتا ئەوكاتەی لەسێدارە دراون بۆیە بۆبەرزڕاگرتنی یادی شەهیدە نەمرو ئازاو جوامێرەكان وای بەباشزانی كەڕۆژێك بكات بەڕۆژی شەهیدانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان،كەدەكاتە رۆژی لەسێدارەدرانی كەڵە سەركردەكانی (خاڵە شەهاب و جعفر و ئەنوەر) تاهەمووكەسوكارو هاوڕێ و هاوسەنگەرەكانی شەهیدەنەمرەكان ئەوڕۆژە بەرز بنرخێنن و لەو رۆژەدا بەلێن بۆشەهێدانی ڕێبازەكەی مام جەلال دووپات بكەنەوە كەهەمیشە لەخەبات داین بۆپاراستنی دەسكەوتەكان كەبەخوێنی گەشیان بەدەستیان هێناوە، لەهەرشارو شارۆچكەو شوێنێك ئەم ڕۆژەپیرۆزە بەرز ڕابگیرێت و یادی شەهیدەكانمان بكەینەوە.
جێی خۆشیەتی هەرلەم یادەش دا داوا لەسەركردە باڵاكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بكەین كەبۆخاتری خوێنی شەهیدانی یەكێتی حزبی شەهیدان (یەكێتی ناو یەكێتی) بپارێزنن و یەكێتی وەك بیلبیلەی چاوەكانمان بپارێزین تارۆحی پیرۆزی شەهیدان ئاسودەبێت.
هەروەها حكومەتی هەرێمی كوردستانیش پێویستە هەرچی لەدەست دێت بۆخانەوادەو كوڕو كچ و كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان درێغی نەكات و ژیان بۆ ڕۆڵەو خانەوادەكانیان بەباشترین شێوە دابین بكات و كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان بخاتە ئەولەوێیەتی كارەكانیان چونكە ئەودەسكەوت وحكومڕانیەی لەهەرێمی كوردستان هەیە بەرهەمی خوێنی شەهیدەكانە

ڕێبوارستارئیعلام
لێپرسراوی ڕاگەیاندن و ڕووناكبیری

پـــەیـــوەنــدیــدار