بیستەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ لەسلێمانی بەڕێوەدەچێت

بیستەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ لەسلێمانی بەڕێوەدەچێت

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ بەئامادەبوونی میوانێكی زۆر ‌و ژمارەیەكی زۆر لە روناكبیران‌و رۆژنامەنووسان‌و ئەكادیمیست، كارەكانی بیستەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ لەشاری سلێمانی دەستیپێكرد.

سەرەتا نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد سەرۆكی بنكەی روناكبیری گەلاوێژ وتارێكی پێشكەش كرد‌و تێیدا تیشكی خستەسەر تەوەرەكانی فێستیڤاڵی ئەمساڵ‌و ئاماژەی بەوەكرد كە لەفێستیڤاڵەكەدا دیالۆكی كەلتوری كوردی- ئەرمەنی بەڕێوەدەچێت‌و تێیدا ژمارەیەك نوسەرو ئەكادیمیستی ئەرمەنی بانگهێشتكراون، لە دووەم رۆژی فێستیڤاڵەكەشدا بابەتی جینۆسایدی ئەرمەن باس دەكرێت، هەروەك چەندین ‌بابەتی تر تاوتوێدەكرێن‌و فێستیڤاڵەكە چوار رۆژ دەخایەنێت.

پاشان قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم وتارێكی پێشكەشكردو تێیدا باسی لەچەندین بایەتی پەیوەست بەڕەوشی ناوخۆی هەرێمی كوردستان‌و عیراق كرد.

 

پـــەیـــوەنــدیــدار