بـــەپــەلــە
ئیبراهیم جەعفەری: موسڵ بەئاشوریەکان بەناوبانگە

ئیبراهیم جەعفەری: موسڵ بەئاشوریەکان بەناوبانگە

لەکونسوڵیەتی گشتی عێراق لەفرانکفۆرت ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێ:

موسڵ بەئاشوریەکان بەناوبانگە

 

*لەو سیمنیارەدا هەڤاڵ دلێر سەیدە بەرپرسی کۆمیتەی ئەڵمانیاو شاندێکی ڕێکخستنەکانی ناوەڕاست بەشداری دەکەن

 

 

وەزیری دەرەوەی عێراق ئیبراهیم جەعفەری لەگەڵ ڕەوەندی عێراقیدا کۆدەبێتەوەو باس لەڕەوشی عێراق وشەری داعش و پرسە نیشتمانیەکان دەکات..

پاش نیوەڕۆی رۆژی ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ کونسوڵیەتی گشتی عێراق لەفرانکفۆرت میوانداری حزب ولایەنە سیاسیەکان وڕەوەندی عێراقی کرد لەناویانا شاندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کەپێکهاتبوون لەهەڤاڵ دلێرسەیدە بەرپرسی کۆمیتەی ئەڵمانیا بەیاوەری هەڤاڵ جەبار بەرپرسی کەرتی ڕێکخستنی فرانکفۆرت وهەڤاڵ کاروانی موهەندیس بەرپرسی کەرتی دارمشتات وهەڤاڵ شێخ ئەحمەد بەرپرسی کەرتی ماینزوهەڤاڵ جومعە شەقڵاوەیی بەرپرسی کەرتی رێکخستنی دوسلدۆرف ومامۆستا طلال وشێخ جەباروهەڤاڵ بورهان لەکەرتەکانی رێکخستنی ماینزو فرانکفۆرت..سەرەتا محەمەد مستەفا کونسولی گشتی عێراق لەفرانکفۆرت وێڕای بەخێرهێنانی وەزیری دەرەوەی عێراق و ڕەوەندی عێراقی و نوێنەری حزب و لایەنە سیاسیە کوردی وعێراقیەکان سوپاسی ئامادەبوانی کردو ڕایگەیاند ئەمە یەکەمینجارە وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ ڕەوەندی عێراقی و کوردی و نوێنەری حزبەکان لەفرانکفۆرت کۆبێتەوەو ئەوئامادەبونەی بەبایەخەوە هەڵسەنگاند..ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی عێراق باسی لەڕەوشی سیاسی ئەمڕۆی عێراق و شەڕی ئازادکردنەوەی موسڵ کردو ڕایگەیاند بەم نزیکانە موسڵ ئازاد دەکرێ و وتیشی موسڵ دووەم گەورەترین شاری عێراقەو بە”حەدباء”بەناوبانگەو خاوەنی مێژوویەکی کۆنەو هەموو مەزهەب و پێکهاتەکانی تیاکۆبۆتەوەو خەڵکانی نیشتمان پەروەری لەخۆگرتووەو ئاشوریەکان مێژوویەکی کۆنیان لەوشارەدا هەیەو بەئاشوریەکانیش بەناوبانگە..

ئیبراهیم جەعفەری لەو سسیمنیارەدا باسی لەزوڵم وستەمەکانی داعش کرد بەرامبەر بەخەڵکی عێراق بەتایبەتی بەرامبەر بەئێزدیەکان.. وەزیری دەرەوەی عێراق باسی لەڕۆڵی هێزە عیراقیەکانکرد لەڕوبەڕوو بونەوەی داعش و ئاماژەشی بەدەوڵەتانی ئیقلیمی کردوو ڕایگەیاند هەریەکێک لەو دەوڵەتانەش گرنگی خۆی هەیەو پەیوەندیەکانیش جیاوازیان هەیە..لەگفتوگۆیەکی ڕاشکاوانەو پرسیارو وەڵامیش دا هەڤال دلیر سەیدە وەک بەرپرسی کۆمیتەی رێکخستنی ئەڵمانیا سەبارەت بەپەیوەندیەکانی نێوان حکومەتی عێراق وهەریمی کوردستان وئاستەنگەکانی بەردەم هەرێم پرسیاری کردو ئاماژەی بەوەشدا لەموازەنەی بودجەی عێراق دا پشکی لەسەدا ١٧%ی کوردستان جێگیرکراوە بەلام بۆدوساڵە حکومەتی فیدرال بریویەتی.. بەرپرسی کۆمیتەی ئەڵمانیا وتیشی بابگەڕێینەوە بۆ بەر لەبیستو پێنج سال کورد ڕۆڵی سەرەکی هەبووە لەڕوخاندنی ڕژێمی سەدام داو کورد دژی ئەو ڕژێمە بوو نەک عەرەب بەڵکو دیفاعیشمان لەنەتەوەی عەرەب کردووەو ڕەنگە بەرێزیشتان لەچیاکانی کوردستان لەگەڵ ئێمەدا بوبێتین بۆیە پێم خۆشە باسی ڕۆڵی کورد بکرێ کەدژی ڕژیم بووە نەک نەتەوەی عەرەب..هەمانکات بزوتنەوەی گۆڕان سەبارەت بەبونی سوپای تورکیا لەعێراق پرسیاریان لێکرد..لەوەڵامدا ئیبراهیم جەعفەری وتی..ئێمە هەموو عێراقیەک وەک یەک سەیر دەکەین لەبەسرە تازاخۆ بۆیە کەلێمان دەپرسن جارێ پێش هەموو شتێک دەبێ بڵێین ئێمەعێراقین ئینجا کورد یان عەرەبین..!سەبارەت بەرۆڵەو پێگەی کورد قسەی کردوو بەپێکهاتەیەکی گرنگی عێراق وەسفیکرد کەلەرۆژگارە سەختەکاندا بەرامبەر بەڕژێم تێکۆشاوە..سەبارەت بەسوپای تورکیاش وتی عێراق قبول ناکات قودسیەت وسەوروەری خاکەکەی پێشێل بکرێ و ڕێگەش نادەین لەسنوری عێراق دا هەبن.

 

ڕاگەیاندنی کۆمیتەی ئەڵمانیا:

56

پـــەیـــوەنــدیــدار