یەکێتی لە نێوان هەردوو خیتابی گۆڕان و پارتیدا…

یەکێتی لە نێوان هەردوو خیتابی گۆڕان و پارتیدا…

فەهمی بوهان
لە بەر ئەوەی سیاست لە کوردستاندا لە سەر بنەمای کار و کاردانەوە بیان کراوە،بۆیە کارێکی نۆرماڵە هەفتانە گوێ بیستی بۆچون و پڕۆژەی سیاسی جیاوز جیاوز ببین،مادام کارو کاردانەوە بونەتە پێوەر، بێگومان داهاتووی هەرێم نادیارەو دەربازبونمان لە قۆناغی فەوزا و هەڵوێست تۆمارکردن بێ قوربانی و زیانی گەورەنابێت،پێم وایە نە ئەوە ڕاستە کە گۆڕان کردویانە بەستراتیژی ئەم قۆناغەیان کە بریتیە لە مامەڵەی پارێزگاکان لە گەڵ بەغایا،نە ئەو وەڵامەی پارتیش وەڵامێکی مەنتقی و بابەتیە لە مەڕ ئەم دیدەی گۆڕان،دەرباز بوون لەم هەلو مەرجە دۆخی سایکۆلۆژیای هێمن و لێکدانەوەی بابەتی بەڕەچاوکردنی گۆڕانکارێکانی ناوچەکە ی پێویستە ،سیاسەت و لۆژیک بە خیتابی حەماسی ناو خۆپیشاندان نەک ڕەواو راست نیە بەڵکوو ئەمان باتەوە خاڵی سەرەتا،دەبێت لە نێوان دوو خیتابی گۆڕان و پارتی، کە بە بڕوای من خاڵیە لە لۆژیکی نیشتیمانی و لە سەر ئەساسی دژ و دژایەتی بینا کراوە،یەکێتی دەبێت وەک دیدی سێیەم بە ئەجندایەکی ئەقڵانی و دەرونێکی ئارامەوە دوور لە کار و کاردانەوەکان لە پێناوی تێ پەڕاندنی ئەم قۆناخە هەستیار و مەترسیدارە ،ستراتیژێکی نیشتیمانی ڕابگەیەنێت ،بۆ ئەم هەنگاوەش پشتیوانی هێزەکان بەتایبەتی ئیسلامێکان کە خاوەنی نزیکەی لە ٢٠% دەنگدەری کوردستانن هەنگاوەکانی خێراتر و کاریگەرتر ئەکات.

پـــەیـــوەنــدیــدار