.یادی شەهیدان لە خانەقین بەرز راگیرا

.یادی شەهیدان لە خانەقین بەرز راگیرا

سەرلە بەیانی رۆژی 21\11\2016 بەشی گەنجانی مەڵبەند 8ی رێكخستنی خانەقین بەمەبەستی بەرز راگرتنی رۆژی شەهیدانی یەكێتی ، سەردانی مەزاری شەهیدانیان كرد ،
سەرەتا بەشی گەنجان ساتێك وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدانی خانەقین و یەكێتی ، پاشان رۆڵی نەبەردی و قارەمانیەتی هێزی پێشمەرگە و فەرماندە كانی ناوچەكەیان بەرزنرخاند ، كە خۆنەویستان لە پێناو خزمەت كردنی خاكی نیشتمان سنگی خۆیان كردە قەلغان بۆ رووبەرو بونەوەی تیرۆرستان و ناحەزانی گەلەكەمان ، ئەوەش بە دەسكەوتێكی مێژووییان بۆ شاری خانەقین و دەوروبەری وەسف كرد ، هەروەها ئەوەشیان راگەیاند : وەك چۆن ئێوە گیانی خۆتان كردە قوربانی بۆ نیشتمان ، ئێمەش بەهەمان شێوە درێژە پێدەری رێبازی پیرۆزی یەكێتی ئێوە دەبین بۆ بەدی هێنانی سەرجەم خەون و ئاواتەكانی ملیلەتەكان .

  • 10
  • 9
  • 8
  • 7
  • 6
  • 5
  • 3
  • 2
  • 1

پـــەیـــوەنــدیــدار