نه وت یان گه نم و جۆ ..!

نه وت یان گه نم و جۆ ..!

هەمیشە پرسیارێکی سادە بە ئامێزێکی ڕەخنەییەوە لە لایەن هاوڵاتیانی کوردستانەوە ئاراستەی کاربەدەستانی حکومەتی هەرێم دەکرێ،و خەڵکی بەو پرسیارە خۆیان گەیاندۆتە حاڵەتی یەقین بوون لەوەی پرسی نەوت لە کوردستاندا نا شەفافەو گەندەڵی و تەخشان و پەخشانێکی زۆری پێوە دەکرێ،پرسیارەکەش ئەوەیە:(ئایە کوردستان کە خاوەنی سامانێکی نەوتی لە ڕادە بەدەرەو نەوتیش سەرچاوەیەکی هەرە گرینگی ئابوریە لە جیهاندا،بۆچی دەبێت،لە سایەیدا ژیانی هاوڵاتیان خۆش گوزەران نەبێ و حکومەتیش قەرزار بێت لە تێکەو لێکە کردنیدا؟)!

_ گومان لەوەدا نیە کە سامانی نەوت چەکێکی ئابوری بەهێزەو زۆربەی شەڕو ململانێ ئیقلیمی و جیهانیەکانی ڕابردوو ئێستای وڵاتان،لەسەر نەوت و بە دەستهێنانی زیاتری ئەو سامانە گرنگە بووە،وە زۆر وڵاتی تریش هەن نەوت بوو بە وەسیلەی دەرکەوتنی پێگەو کاریگەریان لەسەر پانتایی ساحەی سیاسی و ئابوری جیهان و ئێستا دەبینین، لە نێو هاوکێشە جەمسەریەکاندا ڕەقەمێکی گەورەو حیساب بۆکراون،وە لەگەڵ ئەوەشدا ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیانیان لەو پەڕی خۆش گوزەرانی و شکۆمەندیدایەو پێداویستیەکانی ژیان کردن ئامادەو فەراهەمە بۆیان.
لە کوردستانی باشور دوای پرۆسەی ئازادکردنی عێراق و جێگیرکردنی بەشێک لە مافە ئابوری و سیاسی و ئەمنیەکانی هەرێم لە دەستوری عێراق،وە هەروەها تەرخانکردنی بودجەی لە ٪۱۷ی هەرێم و مومارەسەکردنی دەرهێنان و فرۆشتنی نەوت لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە،ئومێدی ئەوەی لای خەڵکی کوردستان و چاودێرانەوە دروست کردبوو،کە حیزبە سیاسیەکانی هەرێم،بە هێمنی و دڵسۆزیەکی زۆرەوە،بە پشت بەستن بە هەموو سەرچاوە بەردەستەکانی پەیداکردنی داهات، کار بۆ بوژانەوەی ژێرخانی ئابوری کوردستان بکەن و شۆڕشی ئابوری کوردستان هەڵبگیرسێنن و بیکەنە پایەیەک بۆ بەهێزکردنی ئەزموونی حوکمڕانی کوردستان،تا هاتنە پێشی کاتێکی لەبارو پێویست بۆ ڕاگەیاندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ!
-ئەوانەی لای سەرەوە تەنها چەند گلەیی و گازندەو دەردە دڵێک بوو،کە زۆربەمان دەیزانین و پەی پێ دەبەین،بۆیە لێرەوە دەمەوێت بێمە سەر ئەسڵی بابەتەکەو بپرسم،ئایە تەنها گەندەڵی و نا شەفافی هۆکاری دروست بوونی ئەو دۆخە نەخوازرەی ئابوریەیە لە کوردستان،یان هۆکار گەلێکی گرینگتریش هەن کە فەرامۆش کراون و گرنگی بە باسکردنیان نادرێت؟،ئایە بۆ دروستکردنی ژێرخانێکی ئابوری پتەو،دەگونجێ تەنها پشت بە یەک سەرچاوەی تر ببەستیت،لە کاتێکدا سەرچاوەو سێکتەری ئابوری تریش بەردەست بن؟

بێ گومان ئەوەی لە زانستی ئابوری گەر شارەزییەکی سەرەتایشی هەبێت،تێ دەگات لەوەی،کە سیاسەتی ئابوریی وڵات كاتیك سه ركەوت و دەبێت،کە تەنها پشت بە یەك سێکتەر و سەرچاوەی ئابوریی نەبەسترێت،لە بەر ئەوەی هیچ کات گرێنتی ئابوری وڵات لەسەر یەک سەرچاوەی داهات پەیداکردن هەڵناچندرێت،بۆیە دەبێت هەمیشە گرنگی بە سەرچاوەکانی تر بدرێت وەک بە دیل،بۆیە دەبینین هەموو ئەو وڵاتانەی کە هەمیشە لە گەشەی ئابوری دان،ئەو ولاتانەن کە گرنگی به بوژانەوەی هـەموو كەرته كانی تر ئه دەن پشت بە زیاتر لە سەرچاوەیەک دەبەستن.

به داخه وه له چه ند ساڵی رابردوو له هـه ریمی كوردستان،تاکە سەرچاوە بۆ ده ست كه وتنی داهات و بەڕێوەبردنی وڵات نەوت بووە،ئەمە لە کاتێکداگرینگترین سیكته ری ئابوریی له زۆربەی وڵاتان،کە گرنگی تایبه تی خۆی هـەیەو ده توانین بڵێین بڕ بڕە پشتی سیستمی ئابوریەکی تۆکمەو پێشکەوتووە كه رتی كشتوكاڵەو ئاوو هەواو خاكی کوردستانیش هاوکارێکی باشە بۆ گرینگیدان پێی،کەچی بە داخەوە له هـه ریمی كوردستاندا،ئەم کەرتە بە ڕادەیەک پشت گوێ خراوەو بەرهەمدار نەکراوە،زۆربەی هەرە زۆری بەرهەمە کشتوکاڵیەکانمان لە دەرەوە بۆ دێت،کە ئەمە شەرمێکی گەورەی ئابوریەو هەقە هەستی پێ بکەین و پێی تەریق ببینەوە،لە کاتێکدا دەبوو ئێستا کوردستان سەرچاوەی بەرهەمی کشتوکاڵی چەند وڵاتێک بێ و وەک پایەیەکی گەورەی کشتوکاڵی هەژمار بکرایە،بۆیە ئێستا کە كه رتی نه وت لە سه دا نه وه تی داهاتی ولات پیك ده هـینیت،خودی ئەو سامانە بۆتە قەیران و دوچاری دابەزینی نرخ بۆتەوە،ئه مه جگه له وه كه نه توانراوه بە هۆیەوە حكومه ت له قه یران ده ربازبكات،بەڵکو بۆتە هۆکاری دروست بونی كیشه وناكۆكیەکی زۆری سیاسی هـه ریمی و ده ره كی بۆهـه ریمی كوردستان و ئابوریی كوردستان هـه میشه له مه ترسی دایه به هـویی دابه زینی نرخی نه وت،وە ئه گەر بێین بە راووردیك بكه ین له نیوان به رمیێک نه وت و تۆنێک گه نم وجۆ،كاتیك نرخی نه وت نزیكه ی٣٠دولارە،دەبینین تۆنیك گه نم به نزیكه ی ٣٠٠ بۆ ٤٠٠ دولار لە بازاڕدا دەفرۆشرێ ، هـه رچه نده ئه م هـاوكیشیە پیویستی به شیكاری ژمیریاری زیاتره بو ده رخسته ی كۆی گشتی داهات له م سه رچاوه به لام ده توانرئ پشتی پی ببه سترئ بۆ ئه وەی کە بتوانریت كه رتی كشتوكال بە گشتی و به تایبه تی گه نم و جۆ گرینگی پێ بدرێ بو ئیستای هـه ریم،تا بتوانریت له پال هـه نارده كردنی به رمیل نه وت هـینده ش تۆن گه نم وجۆ هـه نارده بكرێت،بەمەش ده توانریت هەمیشە بەدیلێک بۆ نه وت و ئەو قەیرانانەی توشی دەبێت هەبێت و ئەگەر بە یەکجاری سەرجەم کێشەکان چارەسەر نەکات لانی کەم بەشێکی قەیرانەکە سوکتر دەکاتەوە.

ن/كارۆخ ره شید

پـــەیـــوەنــدیــدار

کـــۆمــێـنـت بــنــوســە