به‌وێنه‌.. مه‌راسیمی رۆژی شه‌هیدی یه‌كێتی له‌ سلێمانی

به‌وێنه‌.. مه‌راسیمی رۆژی شه‌هیدی یه‌كێتی له‌ سلێمانی

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ 2016/11/21، له‌ رۆژی شه‌هیدانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا مه‌راسیمێكی شایست له‌ گردی شه‌هیدان له‌ سه‌یوان به‌ ئاماده‌بونی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و كه‌سوكاری شه‌هیدان مه‌راسیمێكی شایسته‌ به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ به‌رێوه‌چوو، له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا جه‌خت له‌ رێبازی شه‌هیدان و خزمه‌تكردنی شه‌هیدان و یه‌كێتی ناو یه‌كێتی كرایه‌وه‌.
سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌ به‌ چه‌ند ئایه‌تێك له‌ قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكرد، پاشان وتاری به‌خێرهاتن له‌لایه‌ن هه‌ڤاڵ شێخ فه‌تاح خوێنرایه‌وه‌، له‌ وتاره‌كه‌یدا سه‌ره‌رای به‌خێرهاتن ئاماژه‌ی به‌ خه‌بات و تێكۆشانی یه‌كێتی كرد كه‌ بۆ ئازادی كوردستان، له‌ به‌شێكی تری وتاره‌كه‌یدا داوای كرد كه‌ خزمه‌تی زیاتری كه‌سوكاری شه‌هیدان بكرێت و رۆژی شه‌هیدانی یه‌كێتی بكرێته‌ رۆژی یه‌كریزی و یه‌كێتی ناو یه‌كێتی، له‌ به‌شێكی تری مه‌راسیمه‌كه‌دا وتاری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌لایه‌ن له‌تیف شێخ عومه‌ر ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی پێشكه‌شكرا، له‌ وتاره‌كه‌یدا رایگه‌یاند كه‌ یه‌كێتی حیزبی شه‌هیدانه‌ و ده‌توانێت كێشه‌كانی خۆی و كوردستان چاره‌سه‌ر بكات و چاره‌شی ده‌كات، وتیشی ئێمه‌ درێژه‌ده‌ری رێبازی شه‌هیدان ده‌بین و به‌وه‌فا ده‌بین بۆ رێبازه‌كه‌یان.
له‌ درێژه‌ی یادكردنه‌وه‌ی رۆژی شه‌هیداندا, وتاری بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان له‌لایه‌ن هه‌ژاری حه‌سه‌ن كوێستانیه‌وه‌ پێشكه‌شكرا، كه‌سوكاری شه‌هیدان رایانگه‌یاند؛ كه‌ كه‌سوكاری ئێمه‌ له‌ پێناو ئازادی و مافی چاره‌نوسدا گیانی خۆیان به‌خت كردوه‌، له‌ كۆتایشدا تاجه‌ گوڵینه‌ی هه‌ڤاڵانی یه‌كێتی له‌سه‌ر گۆری شه‌هیدان دانرا.
فۆتۆ:دانائەحمەدپێنجوێنی

  • 26
  • 25
  • 24
  • 23
  • 22
  • 21
  • 20
  • 19
  • 18
  • 17
  • 16
  • 15
  • 14
  • 13
  • 12
  • 11
  • 10
  • 9
  • 8
  • 7
  • 6
  • 5
  • 4
  • 3
  • 2
  • 1

پـــەیـــوەنــدیــدار