بەوێنە: مه‌راسیمی‌ ڕۆژی‌ شه‌هیدی‌ یه‌کێتی‌ لە سلێمانی بەڕێوەچوو

بەوێنە: مه‌راسیمی‌ ڕۆژی‌ شه‌هیدی‌ یه‌کێتی‌ لە سلێمانی بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ11/21 له‌ گردی‌ شه‌هیدان له‌ سلێمانی‌ مه‌راسیمی‌ ڕۆژی‌ شه‌هیدی‌ یه‌کێتی‌ به‌ ئاماده‌بوونی‌ که‌سوکاری‌ شه‌هیدان و لێپرسراوی‌ ده‌سته‌ی‌ کارگێڕی‌ یه‌کێتی‌ و ژماره‌یه‌ک له‌ ئه‌ندامانی‌ مه‌کته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌رکردایه‌تی‌ و کادر و ئه‌ندامانی‌ یه‌کێتی‌ ده‌ستیپێکرد
له‌ سه‌ره‌تای‌ مه‌راسیمه‌که‌دا له‌تیف شێخ عومه‌ر لێپرسراوی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ سلێمانی‌ یه‌کێتی‌ وتاری‌ یه‌کێتی‌ خوێندرایه‌وه‌ و ڕایگه‌یاند:ئه‌مڕۆ ڕۆژی‌ شه‌هیدی‌ یه‌کێتییه‌ ،ڕۆژی‌ ئه‌و کاروانی‌ شه‌هیدانه‌یه‌ که‌ له‌ ئه‌بوغرێبه‌وه‌ ده‌ستیپێکرد و له‌ شاره‌کانی‌ کوردستان و عه‌رعه‌ر و هه‌موو بندار و به‌ردێکی‌ کوردستاندا که‌سێک خوێنی‌ به‌خشییه‌ یه‌کێتی‌ و ئاواته‌کانی‌،یادی‌ ئه‌و که‌سه‌ سه‌ربه‌رزانه‌یه‌ که‌ بێ سڵ کردنه‌وه‌ ژیانی‌ خۆیان به‌خشییه‌ یه‌کێتیه‌که‌یان،بۆ ڕۆژگارێک که‌سوکاریان به‌ سه‌ربه‌رزی‌ له‌ کوردستان بژین،ئه‌وان بۆیه‌ ژیانی‌ خۆیان به‌خشی‌ تا نه‌وه‌کانیان و میلله‌ته‌که‌یان ئاسوده‌ بن ،هه‌ڤاڵان زۆربه‌مان ئه‌وانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ یان زیندانی‌ سیاسی‌ و هاوه‌ڵی‌ پێشمه‌رگه‌یان کردووه‌ دوا ساته‌کانی‌ ژیانیان به‌دیار بریندار یان زیندانێکی‌ پێشمه‌رگه‌وه‌ به‌ڕێکردووه‌.
وتیشی‌:ئامانجه‌کانیان به‌دیهێنانی‌ ئامانجه‌کانی‌ یه‌کێتی‌ و به‌رده‌وامیدان به‌کاروانی‌ یه‌کێتییه‌ ،ئه‌مڕۆ کاروانه‌که‌یان به‌رده‌وامه‌ و هه‌زاران پێشمه‌رگه‌ له‌ سه‌نگه‌ردان و ئاماده‌ن شه‌هید بن له‌پێناوی‌ ئه‌م وڵاته‌یا،بۆیه‌ شه‌ره‌فێکی‌ گه‌وره‌یه‌ خه‌ڵک ناوی‌ ناوین حزبی‌ شه‌هیدان،هه‌میشه‌ دوپاتی ده‌که‌ینه‌وه‌ حزبه‌ پێشه‌نگه‌که‌ بین بۆ چاره‌سه‌ری‌ قه‌یرانی‌ سیاسی‌ و کێشه‌کانی‌ ناوخۆمان ،یه‌کێتی‌ له‌توانایدا هه‌یه‌ کێشه‌کانی‌ ناوخۆشی‌ چاره‌سه‌ر ده‌کات.
له‌تیف شێخ عومه‌ر ڕاشیگه‌یاند:ئێمه‌ حزبه‌که‌ی‌ مام جه‌لال له‌پێناوی‌ ژیانی‌ خه‌ڵک و چاره‌سه‌ری‌ قه‌یرانی‌ سیاسی‌ دا ئاماده‌ین کاروانه‌که‌مان به‌رده‌وام بکه‌ین.

  • %d9%a1%d9%a3
  • %d9%a1%d9%a2
  • %d9%a1%d9%a1
  • %d9%a1%d9%a0
  • %d9%a9
  • %d9%a8
  • %d9%a7
  • %d9%a6
  • %d9%a5
  • %d9%a4
  • %d9%a3
  • %d9%a2
  • %d9%a1

پـــەیـــوەنــدیــدار