ئەڵمانیا بەدروشمی”سەفین لەبن بێ یەکێتی لەبن نایە”رێکخستنەکانی مانهایم لودڤیکسهاڤن کۆبونەوە

ئەڵمانیا بەدروشمی”سەفین لەبن بێ یەکێتی لەبن نایە”رێکخستنەکانی مانهایم لودڤیکسهاڤن کۆبونەوە

لەدرێژەی کۆبونەوەو چالاکی ودیداری رێکخستنەکانی کۆمیتەی ئەڵمانیادا ڕۆژی ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ کەرتی رێکخستنی “مانهایم لودڤیکسهاڤن”بۆ هەلسەنگاندنی کاروچالاکی وبەرنامەی داهاتوو بەچەند ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان کۆبونەوە.. لەکۆبونەوەکەدا بەرپرسی مانهایم لودڤیکسهاڤن هەڤاڵان سەرکەوت قەرەداغی و دلێر یاد کارگیڕی کەرت تیشکیان خستە سەر هەلومەرجی ئەمڕۆو ڕەوشی عێراق کوردستان و قەیرانی سیاسی و دارایی و بژێویی خەڵک وئەگەرو پیشهاتەکان ولەڕوانگەی سیاسەت وهەلوێستی یەکێتیەوە شرۆڤەی ئەو تەوەرانەیانکرد..بەرپرسی کەرت سەبارەت بەکێشەکانی هەرێم قسەی کردو تێڕوانینەکانی یەکێتی بۆ دەربازبوون لەو قەیران و ئاستەنگانە خستە بەرچاو و لەسەر پرسی رێکخراوەیی و کێشەکانی ناو یەکێتیش ئاماژەی بەوەدا.. چارەسەری کێشەکان هەر بەتەنیا بەگەڕانەوە دەبێ بۆپرەنسیپە حزبیەکەمان کەمامی گەورەمان لەسەخترین رۆژگاردا بەحیکمەتی خۆی کردیە بنەماکانی گەشەسەندی یەکێتی و رێکستنەکانی تاهەمومان پێکەوە خزمەت بەیەکێتی ناو یەکێتی بکەین..ڕاشیگەیاند وەک کەرتی ریکخستنی مانهایم لودڤیکسهاڤن دەگەرێینەوە بۆ بڕیارو ڕاسپاردەو پێشنیارەکانی ناوەندی دەرەوەو کۆمیتەی ریکخستنی ئەڵمانیا بەئامانجی خزمەتکردن بە ڕێکخستنەکان وگەشەپێدان و پاراستنی یەکێتی ناو یەکێتی..پاشان هەڤاڵ دلێر یاد ڕاپۆرتی کەرتی خوێندەوەو دواتر گفتوگۆی لەبارەوە کرا.. لەکۆبونەوەکەدا بەرپرسی کەرتی مانهایم لودڤیکسهاڤن چەند خالێکی بۆ گفتوگۆو بیروڕاگۆڕینەوەو پرسیار سەبارەت بەڕێکەوتنامەی نێوان گۆڕان ویەکێتی وگەڕانەوەی حکومەتی هەرێم بۆ بەغداو پرسی سەرۆکایەتی هەرێم وسیسەتی ئێستەی یەکێتی لەحکومەتی بنکە فراوانداو گەڕانەوە بۆ بەغدا..لەم بارەیەوە گفتوگۆیەکی چروپر کراو بەدروشمی سڵاو لەمام ڕابەری شۆرشی نوێ وپارێزەری دیموکراسی وبەوتە بەناوبانگەکەی”سەفین لەبن بێت یەکێتی لەبن نایە”کۆتایی بەکۆبونەوەکە هات..

 

ڕاگەیاندنی کۆمیتەی ئەڵمانیا:

  • 15175604_1334501236582512_1496087209_n
  • 15175461_1334501209915848_2013631329_n
  • 15175354_1334501216582514_1402176451_n
  • 15174550_1334501253249177_424453667_n
  • 15151579_1334501263249176_96726795_n
  • 15139703_1334501219915847_1359895924_n
  • 15139332_1334501206582515_1397712722_n
  • 15134400_1334501226582513_1974484902_n
  • 15128545_1334501229915846_832862223_n
  • 14971824_1334501259915843_691417844_n

پـــەیـــوەنــدیــدار