سەلیم ئەلجبوریی بۆ مام جەلال ئێمە هەر قوتابیی و كوڕی جەنابتین و ئەوەی كە فێرت كردوین قەرزێكە لە گەردنماندا

سەلیم ئەلجبوریی بۆ مام جەلال ئێمە هەر قوتابیی و كوڕی جەنابتین و ئەوەی كە فێرت كردوین قەرزێكە لە گەردنماندا

ئێوارەی ڕۆژی یەك شەممە 27/12/2015  سەرۆك مام جەلال  لە سلێمانی پێشوازیكرد لە بەڕێز دكتۆر سەلیم ئەلجبوریی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق  و وەفدێكی هاوڕێی كە پێكهاتبو لە پەرلەمانتاران  خاتو ئاڵا تاڵەبانی سەرۆكی فراكسیۆنی (ی.ن.ك)  لە ئەنجومەنی نوێنەران  و سەلاح ئەلجبوری نوێنەری دیالە و محەمەد ئەلحەلبوسی نوێنەری ئەنبار لە ئەنجومەن .
لەو دیدارەدا كە هەڤاڵان عومەر فەتاح ئەندامی دەستەی كارگێڕیی  و دكتۆر خەسرەو گوڵ محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتیی (ی.ن.ك)  ئامادەیبون ، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە گەرمی بەخێرهاتنەوەی سەرۆك مام جەلالی كرد و شادیی خۆی دەربڕیی بە دیدارەكە و بەرەوپێشچونی تەندروستیی بەڕێزیان كە مایەی ئومێدی و گەش بینیی زۆرە ، لە بەشێكی تردا ئاماژەیكرد بۆ گرنگیی روانین و بۆچونی واقیعی و  حەكیمانەی سەرۆك مام جەلال لەم هەلومەرجەی ئێستا بە عێراقدا گوزەر دەكات  و  وتی ”  بە پەیڕەوكردنی فیكر و تێڕوانینەكانی سەرۆك مام جەلال  قۆناغە سەخت و دژوار و پڕ مەینەتییەكانمان تێپەڕاند و ئێستاش پێویستمان بەو رێبازە باوكانە و حەكیمانەیەیە ،چونكە بەو تێڕوانینانە نەبێت ناتوانین كێشەكان چارەسەر بكەین “.
دكتۆر سەلیم ئەلجبوریی  دوپاتیكردەوە” ئێمە هەر قوتابیی و كوڕی  جەنابتین و ئەوەی كە فێرت كردوین قەرزێكە لە گەردنماندا دەبێت پەیڕەوی بكەین لە پێناوی چەسپاندنی خێر و خۆشیی  وڵاتەكەماندا  “.ستایشی رۆڵی هەڤاڵانی (ی.ن.ك)یشی كرد لە  یارمەتیدانی گەڕاندنەوەی ئاوارە بوەكان  بۆ سەر زێدی خۆیان لەو ناوچانەی سنوریان لێًیانەوە نزیك و دراوسێیە  و وتی كە ئەوانیش دەرچوی رێباز و قوتابخانە نمونەییەكەی بەڕێزتانن .
سەرۆك مام جەلالیش بە گەرمی سوپاسگوزاریی خۆی نیشان دا بۆ سەردان و دەربڕینی هەستی برایانە و وەفاداریی دكتۆر ئەلجبوریی

پـــەیـــوەنــدیــدار

کـــۆمــێـنـت بــنــوســە