هەڤاڵ ئاسۆ مامەند کۆمیتەکانی ڕێکخستنی پردێ وسەرگەران و دوبز بەسەر داکتەوە

هەڤاڵ ئاسۆ مامەند کۆمیتەکانی ڕێکخستنی پردێ وسەرگەران و دوبز بەسەر داکتەوە

هه‌ڤاڵ(ئاسۆ مامه‌ند) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی دووی ڕێكخستنی كه‌ركوك پێش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی 23/11/2016 به‌ یاوه‌ری شاندێكی هه‌ڤاڵانی مه‌ڵبه‌ند سه‌ردانی كۆمیته‌كانی ڕێكخستنی (پردێ و سه‌رگه‌ڕان و دووبز) ی كرد .له‌ لایه‌ن لێرسراووكادیرانی سنووری كۆمیته‌كان پێش وازی یه‌كی گه‌رم له‌ به‌ڕێز لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند و شاندی یاوه‌ری كرا.

له‌و دیدارانه‌دا بارودۆخی سنووری كۆمیته‌كان باس كراو جه‌خت له‌ سه‌ر گه‌شه‌ پێدانی كاری ڕێكخراوه‌یی  له‌ سنووره‌كانیان كرایه‌وه‌ ،

هه‌رله‌ دیدارانه‌دا ئه‌و كیشه‌و گیرو گرفتانه‌ باس كرا كه‌رۆژانه‌ دێنه‌ پێش فه‌رمانگه‌ خزمه‌ت گوزاریه‌كان و زیاده‌ڕۆیی له‌ سه‌رزه‌ویی  دانه‌مه‌زراندانی دانیشتوانی سنووره‌كه‌ له‌ وكۆمپنیایانه‌ی   له‌  ناوچه‌كه‌دا كارده‌كه‌ن . به‌ڕێز لێپرسراوی مه‌لبه‌ند ووتی خه‌ڵكی سنوره‌كه‌ ده‌بێ له‌ پێشی پێشه‌وه‌ی هه‌لی دامه‌زراندن بن له‌ و كۆمپانییانه‌ی كارده‌كه‌ن له‌ سنووره‌كه‌ ئێمه‌ له‌ سه‌ر خه‌ت ده‌بین بۆ جێ به‌ جێ كردنی داواكاریه‌كانتان و هاوكارو پشتیوانتان ده‌بین بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و  گیرو گرفته‌كان و ووتیشی وه‌ك مه‌ڵبه‌ند پشتگیری سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌و داموده‌زگا كان ده‌بین له‌ پێناو به‌ره‌و پێش چونی كاره‌ خزمه‌ت گوزایه‌كان  و نه‌هێشتنی زیاده‌ڕۆیی.لای خۆشیانه‌وه‌ هه‌ڤاڵانی كۆمیته‌كان زۆرسوپاسی به‌ ریز لیپرسراوی مه‌لبه‌ندو شاندی هاوڕێیان كرد بۆ سه‌ردانی كردنی كۆمیه‌كان و له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداری كێشه‌و داواكاری و داخوازی ئیداره‌و خه‌ڵكی سنووره‌كانیان بوون.

3 2

پـــەیـــوەنــدیــدار