عەدنان كەریم و ئاكۆ غەریب پێشانگایەكی هاوبەش دەكەنەوە

عەدنان كەریم و ئاكۆ غەریب پێشانگایەكی هاوبەش دەكەنەوە

 ئێوارەی ڕۆژی 24/11/2016 ، لە مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنە سورەكە، هەریەكە لە هونەرمەندان عەدنان كەریم و ئاكۆ غەریب پێشانگایەكی هاوبەشیان بۆ تابلۆكانیان كردەوە.

هونەرمەندان لە تابلۆكانیاندا هەرچوار وەرزەی سروشتی كوردستانیان بۆ بینەران نمایش كرد،هونەرمەندانی ناوبراو بە ئامانجی ئاشكرا كردنی نهێنی سروشت و تێكەڵ كردنی سروشت لەگەل روح و میوزیكدا ئەم پێشانگە هاوبەشەیان كردۆتەوە.

پێشانگە هاوبەشەكە بە ئامادەبونی بەرپرسانی حكومی و حیزبی و هونەرمەندان ژمارەیەكی بەرچاو لە هاولاتیان كرایەوە، تابلۆ نمایشكراوەكان هەمویان گوزارشتیان لە سروشتی كوردستان دەكرد، هەندێك لە تابلۆكانیش مێژوەكەیان دەگەرێتەوە بۆ سالی 1992، لە لێدوانێكیشدا هونەرمەند ئاكۆ غەریب بە PUKmedia ی راگەیاند، تابلۆكانی من هەمویان گوزارشت لە سروشتی كوردستان دەكەن، ئێمە لە ناو سروشتدا بە تێروانین لە سروشت كارەكانمان ئەنجامداوە، وتیشی بە 56 تابلۆ بەشداریم كردوە، زیاتریش وێنەكان تایبەتن بە سروشتی قەرەداغ و شارباژێر و دۆلی جافەیەتی بەرگەلو ئامێدی ، دەربارەی ئەوەی كە بۆ وێنەی سروشتی كێشاوە.

ئاكۆ غەریب وتی: چونكە سروشت پرە لە نهێنی، چۆن وادەكەیت ئەو نهێنی و جوانیە ئاشكرا بكەیت و بیكەیت بە ناسنامەیەك بۆ وڵاتەكەت، لە كۆتایشدا وتی: تابلۆكانم گوزارشت لە هەر چوار وەرزەی كوردستان دەكات. هەر لە پێشانگاكەدا هونەرمەند عەدنان كەریم بە ژمارەیەك تابلۆ بەشداری كردوە، دەربارەی ئەوەی كە بینەر هونەرمەند عەدنان كەریم وەك هونەرمەندێك لە بواری میوزیك و گۆرانیدا دەناسێت، بۆ تاكو ئێستا تابلۆكانی نمایش نەكردوە، عەدنان كەریم لە وەڵامدا بە PUKmediaی راگەیاند؛ راستیەكەی من تابلۆكانم دەمێكە كێشاوە، هەندێكیان مێژوەكەیان دەگەرێتەوە بۆ سالی 1992، كە دەهاتمەوە بۆ كوردستان تابلۆم دەكێشا، لە كۆتایشدا داوایان لێكردم كە نمایشیان بكەم ، منیش بەم تابلۆیانە بەشداریم كرد لە پێشانگاكەدا، دەربارەی ئەوەی كە چ پەیوەندیەك لە نێوان سروشت و میوزیكدا هەیە،

هونەرمەند عەدنان كەریم وتی: سروشت بە هەموو دۆڵ و كێو و دەشتایەكانیەوە ئیقاعی مۆسیقای تێدایە،بۆیە كە تۆ دەچیتە سروشت، ئەوە سروشت مۆسیقات پێدەبەخشێت، دەربارەی ئەوەی كە ئەمە دواین كاری دەبێت، عەدنان كەریم وتی: تابلۆ كێشان لە روحمدایە، بۆیە بەردەوام دەبم لە كێشانی تابلۆكان.

پـــەیـــوەنــدیــدار