هەڤاڵان ئاسۆ مامەند و وەستا ڕەسوڵ زانکۆی کەرکوك بەسەر دەکەنەوە

هەڤاڵان ئاسۆ مامەند و وەستا ڕەسوڵ زانکۆی کەرکوك بەسەر دەکەنەوە

هه‌ڤاڵ(ئاسۆ مامه‌ند) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لیپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی دووی ڕێكخستنی كه‌ركوك سه‌رله‌ به‌یانی ئیمڕۆ2016/11/27به‌ یاوه‌ری هه‌ڤاڵ(وه‌ستاڕه‌سول) ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لیپرسراوی میحوه‌ری چواری باشووری كه‌ركوكی( ه پ ك) و لیوا(هیوا عه‌بدوڵا) جێگری میحوه‌ری چواری باشووری كه‌ركوكی(ه پ ك) و هه‌ڤاڵ(دلیر مامۆستاقادر) جیگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند سه‌ردانی زانكۆی كه‌ركوكی كرد . له‌ لایه‌ن سه‌رۆكی زانكۆ دكتۆر(عه‌باس حه‌سه‌ن ته‌قی) و ستافی زانكۆكه‌ پێش وازیه‌كی گه‌رم له‌ به‌ڕێز لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند وشاندی هاوڕێی كرا . له‌ لایه‌ن سه‌رۆكی زانكۆ قه‌لغانی زانكۆكه‌ پێش كه‌ش به‌ به‌ڕێز لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند  كرا له‌ به‌رامبه‌ر پشتیوانی و پشتگیری به‌رده‌وامی بۆزانكۆی كه‌ركوك و سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی خوێند ن له‌ كه‌ركوك و پاراستنی كه‌ر‌كوك و هه‌وڵی پێكه‌وژیانی نه‌ته‌وه‌كان به‌ته‌بایی و برایه‌تی له‌ شاری كه‌ركوك و زانكۆكه‌یان . هه‌ رله‌ لایه‌ن سه‌رۆكی زانكۆ قه‌لغانی زانكۆكه‌ پێش كه‌ش به‌ به‌ڕێز لێپرسراوی میحوه‌ری چواری باشووری كه‌ركوكی هێزه‌كانی پێش مه‌رگه‌ كراله‌ به‌رامبه‌ر سه‌نگه‌رگرتن و پاراستنی كه‌ركوك له‌ تیرۆرستان.

هه‌رله‌و سه‌ردانه‌دا به‌ڕێز لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندو شاندی هاوڕێی به‌شداری ئاهه‌نگی قۆناغی یه‌كه‌می كۆلیژی یاسابوون . پاشان كۆلیژه‌كانی یاساو په‌روه‌رده‌و زانستی و ئه‌ندازیاری و چه‌ند به‌شێكی كۆلیژه‌كانیان به‌سه‌ركرده‌وه‌.

لای خۆیانه‌وه‌ سه‌رۆكی زانكۆو ڕاگرو مامۆستاكان و فێرخوازانی زانكۆكه‌ زۆر سوپاسی به‌ڕێز لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندو شاندی یاوه‌ریان كرد بۆ ئه‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌و به‌ڕێز لیپرسراوی مه‌ڵبه‌ند پشتیوانی و پشتگیری به‌رده‌وامی مه‌ڵبه‌ند و (ی ن ك ) ی پێان ڕاگه‌یاند له‌ پێناو به‌ره‌و پێش چون و سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی خویندن له‌ كه‌ركوك.

2

پـــەیـــوەنــدیــدار