عەبادی: ئەگەر ھەرێمی کوردستان تەنھا شەفاف بێت، من ئامادەم بودجەی بۆ بنێرم

عەبادی: ئەگەر ھەرێمی کوردستان تەنھا شەفاف بێت، من ئامادەم بودجەی بۆ بنێرم

عەبادی بڕیارێکی نوێ لەبارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم دەدات
سەرۆک وەزیرانی عیراق ئامادەیی حکومەتەکەی بۆ ناردنی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم دەردەبڕێت بەو مەرجەی حکومەتی ھەرێم نەوتی کەرکوک رادەستی کۆمپانیای سۆمۆ بکات، ناردنی بودجەش پەیوەست دەکات بە شەفافبوونی حکومەتی ھەرێم.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عیراق بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠١٧، لەگەڵ لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران کۆبوویەوە.

عەبدولقادر محەمەد، پەرلەمانتاری یەکێتی و ئەندامی لیژنەی دارایی، ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی بۆ SNN ئاشکراکردو ڕاگەیاندوە:” عەبادی ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ ناردنی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم، بەو مەرجەی حکومەتی ھەرێم نەوتی کێڵگەکانی کەرکوک رادەستی کۆمپانیای سۆمۆ بکات.
وتیشی:” لە کۆبوونەوەکە بە سەرۆک وەزیرانم وت: ئەوەی کردوتانە لە بڕینی بودجەو موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم، تاوانەو ئێوە لەڕێگەی بڕگەی ھەر لایەک پابەندی ڕێکەوتن نەبێت لایەنەکەی تریش پابەند نابێت، لەژێر بەرپرسیارێتی خەڵکی ھەرێمی کوردستان دەرناچن، بۆیە عەبادیش وتی ئەگەر ھەرێمی کوردستان تەنھا شەفاف بێت، من ئامادەم بودجەی بۆ بنێرم.
ئامادەبوونی عەبادی بۆ ناردنی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم بەمەرجی رادەستکردنەوەی نەوتی ھەناردەکراوی کەرکوک، لەکاتێکدایە پێشتر بەغدا یەکلای کردبۆوە کە ناردنی موچەو بودجەی ھەرێم، پەیوەستە بە پابەندبوونی حکومەتی ھەرێم بە رادەستکردنی ٥٥٠ ھەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بە کۆمپانیای سۆمۆ.
س:snn

پـــەیـــوەنــدیــدار