هەوڵێکی تیرۆرکردنی  ساڵح موسلم لە لایەن تورکیاوە پوچەڵ کرایەوە

هەوڵێکی تیرۆرکردنی ساڵح موسلم لە لایەن تورکیاوە پوچەڵ کرایەوە

حکومەتی تورکیا لە پیلان داناندایە بۆ “تیرۆرکردنی” ساڵح موسلیم و کەسایەتیە دیارەکانی رۆژئاوا، میدیایەکی دیاری کورد ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە هەوڵێکی کوشتنی ” موسلیم ” پووچەڵکراوەتەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە ئاژانسی هەواڵی فرات بڵاوبوەتەوە، تیمە تایبەتیەکانی سەر بە دەزگای هەوڵگری میللی تورکیا ناسراو بە (میت) ئامادەکاری بۆ تیرۆرکردنی بەڕێوبەران و کەسایەتییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دەکەن، لەو چوارچێوەیەدا لە چەند شارێکی ڕۆژئاوا و باکوری سوریا ژووری تایبەت و نهێنی یان کردوەتەوە و لەلایەن ئەندامانی میتی تورکەوە بەڕێوەدەبرێن، خۆیان ئامادەکردووە بۆ تیرۆرکردنی ئەو کەسانەی ناوەکانیان لەلایەن ئەنقەرەوە دەستنیشان دەکرێت، بەڵام زۆربەی ئەو پیلانانەیان تا ئێستا پوچەڵ کراوەتەوە.
ئاژانسەکە نوسیویەتی لە چوارچێوەی هەمان پیلاندا لە ئەوروپاش هەوڵی تیرۆرکردنی هاوسەرۆکی پەیەدە ساڵح موسلم دراوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی لەلایەن دەزگای هەوڵگری دوو وڵاتی ئەوروپاوە ئاشکرا کراوە، تورکیا پیلانەکە بەتاڵ کردوەتەوە، ئاشکراش بووە کە ئەو کەسانەی بۆ کوشتنی ساڵح موسلم ئەرکردار کرابوون، لەلایەن میتی تورکەوە دەستنیشان کرابوون، هاوڵاتی تورکیا و سوریاش نەبوون، هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەکردوە کە بڕیاری دەستگیرکردنی ساڵح موسلم لەلایەن دادگای تورکیاوە دوای پوچەڵ بوونەوەی هەوڵە تیرۆرییەیان دراوە.
س:سپی

پـــەیـــوەنــدیــدار