تیمێکى گەنجان لە شاری جەلەولا كرايه وه

تیمێکى گەنجان لە شاری جەلەولا كرايه وه

 

وەفدێکی  بەشی گەنجانی مەلبەند 8ى ریکخستنی خانەقین سەردانی شاری جەلەولایان کرد و لەلایەن لێپرسراو و کادرانی کۆمیتەى جەلەولا پێشوازیەکی گەرمیان لێکرا ،

لەو سەردانە دا ، سەرەتا لێپرسراوی کۆمیتە ، رۆڵی گەنجانی یەکێتى و سنورى  مەڵبەندی خانەقینی بە گرنگ وەسف کرد و تیشکی خستەسەر خەبات و قوربانی دانی گەنجان بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵگە لە قۆناغە جیاجیاکانی ژیاندا  ، لەو دیدەشەوە باسی لە گەنجانی یەکێتى لە مێژووی شۆرشی نوێ گەلەکەمان  و بە هەڵویست و قوربانی دانی کرد ،

دواتر بەشى گەنجانی  مەڵبەندی خانەقین ئامانجی سەردانەکەیان  روونکردەوە و رایانگەیاند: بەمەبەستی هێنانە پێشەوەى توێژی  گەنجان و  کارا کردنەوەى جومگەو شانەکانی حزب . بەشی گەنجان هاتووین بۆ ئەوەى تیمێکى گەنجان لە شاری جەلەولا بکرێتەوە ، رایشیان گەیاند : ئەمەش دەسکەوتێکى مێژووییەکە بۆ گەنجانی ناوچەکە و هێنانە پێشەوەیان بۆکاری سیاسی و هونەری و کۆمەڵایەتی و بوارەکانی تری ژیان بۆ ئەوەى لەورێگەیەوە بتوانن لە خزمەتکردن بەردەوام بن و تواناو بەهرە شاراوەکانیان لەو بوارانە دا تاقی بکەنەوە و بە ئەنجام بگەێنن ،

لەکۆتایشدا هەوڵەکانی خۆیان دووپات کردەوە کە بەردەوام پەیوەندیکی توندو تۆڵیان هەبێت لەگەڵ تیمێکى گەنجان بۆ هاوکار و پشتیوانی چاودێری ورد ی کارەکانیان بن .

  • 9
  • 8
  • 7
  • 6
  • 5
  • 4
  • 3
  • 2
  • 1

پـــەیـــوەنــدیــدار