مەڵبەندی 3ی ڕێكخستنی هەولێر و بەرپرسی نوسینگەی هەرێمایەتی یونامی لە هەولێر تاوتوێی بارودۆخی سیاسی و ئیداری هەرێمی كوردستان و عیراقیان بە گشتی كرد.

مەڵبەندی 3ی ڕێكخستنی هەولێر و بەرپرسی نوسینگەی هەرێمایەتی یونامی لە هەولێر تاوتوێی بارودۆخی سیاسی و ئیداری هەرێمی كوردستان و عیراقیان بە گشتی كرد.

پێش نیوەرۆی ئەمرۆ دووشەممە 5-12-2016 مەڵبەندی 3ی رێكخستنی هەولێر بەئامادەبوونی هەڤاڵ (رزگارعەلی مەحەجان) ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەڵبەندی 3ی رێكخستنی هەولێر و جێگرانی مەڵبەند و نوێنەری پەیوەندیە گشتیەكان، پێشوازی یان كرد لە نێردەی نەتەوەیە یەكگرتووەكان بۆ هاوكاری كردنی عیراق (یونامی) كە پێكهاتبوون لە بەڕێزان (ریكاردۆ رۆدرێگز) بەرپرسی نوسینگەی هاوپەیمانێتی لە هەولێر و خاتوو( بانێلا رایدن) راوێژكاری پێشكەوتووی سیاسی بۆ كاروباری سیاسەت لە بەغدا
سەرەتا هەڤاڵ لێپرسراوی مەڵبەند زۆر بە گەرمی بەخێر هاتنی وەفدی میوانی كردو خۆشحاڵی خۆی دەبری بەو سەردان و بەسەر كردنەوەی وەفدی یونامی، لە بەرامبەردا (ریكاردۆ رۆدرێگز) سوپاسی هەڤاڵانی مەڵبەندی كرد بۆ ئەو پێشوازیە گەرمەی كە لێیان كرا.

لە سەرەتای دانیشتنەكەیاندا بارودۆخی سیاسی و ئیداری هەرێمی كوردستان و عیراق بە گشتی باسی لێوە كرا كە وەفدی میوان داوایان كرد باسی لێوە بكرێ‌، لەلایەن خۆیەوە هەڤاڵ لێپرسراوی مەڵبەند باسی بارودۆخەكانی ئیداری و سیاسی ناوچەكەی بەگشتی كرد لەگەڵ ئەو كێشە و نەهامەتیانەی بەرۆكی هەرێمی كوردستانیان گرتووە، لە رووی ئابوریەوە لە لایەكی ترەوە كێشە سیاسیەكانی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و ئەوكیشانەش كەهەرێمی كوردستان لەگەڵ حكومەتی بەغدا هەیانە باسی لێوە كرا كە تیایدا خۆی لە فەراغی دەستوری و كێشەی سەرۆكایەتی هەرێم وپەكخستنی پەرلەمان و حكومەتی هەرێمی كوردستان، هەروەها كیشەی ریكنەكەوتنی هەریم و بەغدا، گووتیشی لەگەڵ هەموو ئەوكێشانەی لەم هەرێمەدا هەیە ئێمە زیاتر پێداگری لەسەرمافە رەواكانمان دەكەین وهەوڵەكانمان چر تر دەكەینەوە بۆ گەیشتن بە ئامانجە نەتەوەییەكانمان و بەدی هێنانی داواكاری كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان،
لە تەوەرێكی تری دانیشتنەكەدا هەڤاڵان لەنەتەوە یەكگرتووەكان لەبارەی بودجە ودەستكەوتەكانی كوردستان و هێزەكانی پێشەمەرگە پرسیاریان لە هەڤاڵ لێپرسراوی مەڵبەند كردە كە بەرچاوروونی یان بداتێ‌ لەگەڵ بۆچوونی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، لەبەرامبەردا هەڤاڵ (رزگار عەلی حەمەجان) تیشكی خستە سەر ئەو بڕگە و بابەتانەی پەیوەستن بە هەرێمی كوردستان و هێزەكانی پێشمەرگە و پارێزگای هەڵەبجە و پارێزگای كەركوك و پترۆدۆلار و مەلەفی ئەمنی پارێزگای كەركوك، هەروەها گوتی ئێمە زۆر دلخۆشین كەتوانیمان لە بودجەدا ئەوانە جێگیر بكەین كە لەبەرژەوەندی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستاندایە.
لەبارەی پەیامەكەی بارزانیەوەش هەڤاڵ لێپرسراوی مەڵبەند گوتی شتێكی باشە بەڵام پێویستە بە كرداری بكرێ‌ ونەهێلین هەر لەسەركاغەز بمێنێتەوە چونكە لەم كات وساتەدا گەلی كورد لە هەموو كات زیاتر پێویستی بە یەكریزی و یەكدەنگی هەیە بۆیە پێویستە لەسەر پارتی دیموكراتی كوردستان و بزوتنەوەی گۆران تەنازول لە هەندێك داواكریە جەوهەریەكان بكەن و واز لەقسەی دژیەك بێنن بۆ ئەوەی بتوانین بگەینە ڕێگە چارەیەك بۆ كارا كردنەوەی پەرلەمان و هەموار كردنەوەی دەستور و چارەسەر كردنی كێشەی سەرۆكایەتی هەرێم و كێشەی بودجە و تەواوی كیشەكانی تری ئەم هەریمە لە ناو خۆ و لەگەڵ بەغداش.

2

پـــەیـــوەنــدیــدار