کۆبونەوەی سەرکردایەتی ھاوبەشی یەکێتی و گۆڕان لەبارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەڕێوەچوو

کۆبونەوەی سەرکردایەتی ھاوبەشی یەکێتی و گۆڕان لەبارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەڕێوەچوو

کۆبونەوەی سەرکردایەتی ھاوبەشی یەکێتی و گۆڕان لەبارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەڕێوەچوو و ھەردولاش ئامادەییان دەربڕی بۆ ھەر گفتوگۆیەک کە لەبەرژەوەندی خەڵکی کوردستان بێت.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، ،  ئێوارەی ئەمڕۆ ٥ی کانونی یەکەمی ٢٠١٦، سەرکردایەتی ھاوبەشی بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبونەوە، کێشەکانی ھاوڵاتیان و موچەی فەرمانبەران و چارەسەرکردنییان گرنگترین تەوەری سەرەکی کۆبونەوەکە بوون.

ئاماژە بەوەشکراوە، تاوتوێی دۆخی سیاسی ھەرێم کراو ھەردولا کۆکبوون لەسەرئەوەی بەبۆچوونی ھاوبەش مامەڵە لەگەڵ سەرجەم کێشەو ھەڵوێستە سیاسییەکاندا بکەن، ئامادەییان خۆیان دەربڕی بۆ ھەر گفتوگۆیەک لەبەرژەوەندی کوردستان بێت.

3 2

 

پـــەیـــوەنــدیــدار