ئوسترالیا / کۆبونەوەی کۆمەلەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان وتاووتوێکردنی چەند پرسێکی گرنگ….

ئوسترالیا / کۆبونەوەی کۆمەلەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان وتاووتوێکردنی چەند پرسێکی گرنگ….

ئێوارەی ٤/١٢/٢٠١٦ لە پایتەختی ویلایەتی نیوساوس وێلزی شاری سیدنی ، دوا کۆبونەوە و کارو چالاکی کۆتایی ساڵی ٢٠١٦ ئەنجام درا بە ئامادەبوونی بەرپرسی کۆمیتە و کارگێران و بەشێک لە ئەندامانی کۆمیتەی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان لە ئوسترالیا، دەستپێکی کۆبونەوەکە بەدەقیقەیەک وەستان بۆگیانی پاکی تێکرای شەهیدانی ڕێگای ئازادی کوردستان دەستی پێکرد ، پاشان بەرپرسی کۆمیتەی کۆمەڵەی پێشمەرگە دیرینەکانی کوردستان لە ئوسترالیا، هەڤاڵ عەدنان وەلی بەخێرهاتنی ئامادەبوانی کرد و ، کورتەیەک لە سەرجەم کارو چالاکییەکانی ساڵی ٢٠١٦ خرایە بەرباس و گفتوگۆکردن و ئاماژەی بەچەندین کارو چالاکی گرنگ دا ، لەوانە ناساندنی کۆمەلەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان لەلایەن پەرلەمانی ئوسترالیا و دروستکردنی پەیوەندیەیکی بەهێز لە نێوان زۆر بەی  زۆری فیدراسۆن و لۆبیەکانی ناوەوەی ئوسترالیا و دەرەوەی ئوسترالیا دا ، هەروەها بەشداریکردن لە چەندین بۆنەی نەتەوەیی و ڤێستیڤال و سەردانی لایەن سیاسیەکانی کوردستانی و عیراقی و…..                                                                          لە تەوەرێکی تری کۆبونەوەکەدا ، تیشک خرایە سەر رۆڵی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و بەشداریکردنیان لە رزگارکردنەوەی سەرجەم ناوچە دابراوەکانی هەرێمی کوردستان و ئازادکردنەوەی شاری موسل کە بۆتە مایەی خۆشحالی وشانازیی گەلی کورد و جیهان ، وەهەروەها باس لە قەیرانی دارایی و بژێوی خەڵکی ستەمدیدەی کوردستان کرا کە چەند ساڵە بەدەست بێ مووچەیی وکەمی خزمەتگوزاریەوە دەناڵێنێ وسەرباری ناتەبایی و کێشەکانی لایەن سیاسیەکانیش کە رۆژانە بۆتە جێگای دڵە راوکێی کۆمەلگای کورد ،          لەتەوەرێکی تردا هاورێ ئەردلان یاسین کارگیری کۆمیتەی پێشمەرگە دێرینەکان ، تیشکی خستە سەرچەند بابەتێک و کۆبونەوەکەی دەوڵەمەنتر کردو لەپاشان دەرگای رەخنەو پرسیار کرایەوە لەبەردەم ئامادەبوان و سەرجەم رەخنە و پێشنیارەکان بەهەند وەرگیران ، لە کۆتایدا ئاواتخوازبوون  کە ساڵی ئایندە ساڵی تازەی ٢٠١٧ببێتە بنەبڕکردنی سەرجەم کێشەکان و، پاراستنی دەستکەوتەکانی گەلی کورد کە هەزاران شەهیدی داوە لەو پێناوە دا و گەلی کورد بەرن بەرەوە کەناری سەربەخۆیی .

٥/١٢/٢٠١٦

ئوسترالیا / سیدنی

ڕاگەیاندنی / کۆمیتەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان

img_0102

پـــەیـــوەنــدیــدار