مەڵبەندی ٢ی ڕێکخستنی کەرکوك ستایشی ڕۆڵی خزمانی کاکەیی دەکات

مەڵبەندی ٢ی ڕێکخستنی کەرکوك ستایشی ڕۆڵی خزمانی کاکەیی دەکات

هه‌ڤاڵ(ئاسۆ مامه‌ند) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپر سراوی مه‌ڵبه‌ندی دووی ڕێكخستنی كه‌ركوك پێش نیوه‌ڕۆی ئیمڕۆ 5/12/2016 ‌ له‌ باره‌گای مه‌ڵبه‌ندبه‌ ئاماده‌بوونی هه‌ڤاڵان(مه‌لا شێخه‌ و كاك عه‌بدڵا سیاسی) جێگرانی مه‌ڵبه‌ند پێش وازی كرد له‌ شاندێكی خزمانی كاكه‌یی له‌ سنووری كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری به‌ سه‌رۆكایه‌تی  به‌ڕێز (سه‌لام كاكه‌یی).له‌ لایه‌ن به‌ ڕێز لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند به‌خێر هاتنێكی گه‌رمی شاندی میوان كراو ، له‌و دیداره‌دا له‌ لایه‌ن شاندی میوان ڕاپۆرتی داواكاری و پێش نیاری خزمانی كاكه‌یی خوێنرایه‌وه و‌ ئاماژه‌یان به‌ تایبه‌تمه‌ندی پێك هاته‌ی كاكه‌یی كرد له‌ سنووری كه‌ركوك و داواكاربوون له‌ هه‌لبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پاریزگاكان و په‌رله‌مان نوێنه‌ر‌یان هه‌بێت ،لای خۆشیه‌وه‌ به‌ڕێز لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندڕۆڵی خزمانی كاكه‌یی به‌رزنرخاند  له‌  خه‌باتی كوردایه‌تی دژی داگیركه‌ران و به‌تایبه‌تیش تیرۆرستانی داعش كه‌هه‌میشه‌ شان به‌ شانی هێزه‌ كانی پێش مه‌رگه‌و هیزه‌ ئه‌منیه‌كان ‌ له‌ سه‌نگه‌ربوون و پشتیوانی و پشتگیری داواكاریه‌كانیانی كرد.

پـــەیـــوەنــدیــدار