نەرویج: لە ساڵڕۆژی شەهیدانی یەکێتیدا

نەرویج: لە ساڵڕۆژی شەهیدانی یەکێتیدا

ئەمرۆ بە ئامادەبونی ژمارەیەک لە کەس وکاری شەهیدە سەربەرزەکان و ئەندامانی سنوری کۆمیتەی رێکخستنی نەرویج یادی رۆژی شەهیدی یەکێتی پیرۆزکرا
سەرەتا بەسرودی مەشخەلان و ئەی شەهیدان دەستی پیکرد و دواتر بەرپرسی کۆمیتە هەندرین باوەنوری وتارێکی بەو بۆنەوەیە پێشکەش کرد و پاشان لەلایەن بەریز ئاراس سۆفی بەکرەوە ریزبەندی شەهیدەکان خوێندرایەوە لەلایەن کۆمیتەوە خەلات کران و کەسو کاری شەهیدانیش چەندین بەسەرهاتو یادەوەریان بەو بۆنەیەوە گێرایەوە
وتاری کۆمیتە لەیادەکەدا
بەرێزان بە ناوی کۆمیتەی ڕێکخستنی نەرویجی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە بە گەرمی بەخێرهاتنتان دەکەین بۆڕێزگرتنی ئەم رۆژە پیرۆزە لە گەلماندا سەربەرزیە بۆ ئێمەی ڕێبوارانی ڕێگایی شەهیدانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە حزوری ئێوەدا بە شانازیەوە بە پێوەوە وەستاوین
لە رۆژی شەهیدانی یەکێتیدا سەری رێزو وەفاو دادەنەوێنین بۆ سەرجەم شەهیدانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و هەموو شەهیدانی ڕێگایی ئازادی کوردستان و کەس و کارە سەربلندەکانیان ئێوە ڕۆلەو براو باوکی خۆتان بەخشی بە پاراستنی خاک و نەتەوە و بەرگری لە کوردستان وە بەخوێنی ڕۆلەکانتان چرای ڕوناکی هەلکرا بۆ ئازادی خاکی کوردستان وە نازناوی حیزبی شەهیدانتان بەخشی بەیەکێتی وە سوپاسی ئەنجومەنی سەرکردایەتی دەکەین کە لە 20.05.2013 بە زۆرینەی دەنگ بریاری دانانی ئەم رۆژە تایبەتەیان دەرکرد بۆ شەهیدان کە رۆژی 21.11.1976 لە سەرەتایی هەلگیرسانەوە شۆرشی نوێێ گەلەکەمان حکومەتی بەعس بە کارە نامرۆڤەکانی شەهیدانی سەرکردەو فەرماندە خاڵە شەهاب شێخ نوری و جەعفەر عەبدولواحید و ئەنوەر زۆرابی لە سێدارەدا گورزێکی هاوشێوەی کارەساتی هەکاری بەر یەکێتی کەوتەوە بۆیە زۆر گرنگە لە
رۆژی شەهیدانی یەکێتی.پیویستە بیکەینە
-رۆژی نوێکردنەوەی پەیمانی درێژە پێدانی رێبازی شەهیدەنەمرەکان ، تاگەیشتن بە دوا ئامانجی پیرۆزیان…
-رۆژی دوپاتکردنەوەی بەڵێن و ئەمەک و وەفاداریی بێت بۆ جەنابی مام جەلال دامەزرێنەرو سکرتیری گشتی یەکێتی نیشتیمانی و گەرانەوە بێت بۆ نەفەس و بۆحیکمەت و بۆ دنیابینی وجەپکەگولەکەی بەرێزیان،لەجارەسەرکردنی کێشەو گرفتەکاندا…
-رۆژی دەست لەسەرسنگ راوەەستان و ملکەچ بونی سەرکردایەتی و سەرجەم ئۆرگانەکانی یەکیتی بێت لەبەردەم رۆحیانەتی زیاتر لە نۆزدە هەزار شەهیدی نەمری ئەم حزبەدا وراستگۆیی دلسۆزی بێت بۆ دروشم و ئامانج وبیرباوەری شەهیدە نەمرەکان..
-رۆژی داوای لیبوردن بیت لەهەر هەڵەو کەمو کوریی و خەمساردی و کەمتەرخەمییەک لەبەرامبەر کەسوکاری شەهیداندا…
بێگومان شەهیدان و جگەرگۆشەکانیان،شەهیدان و کەسوکارە سەربەرزەکانیان، داواکاری لەسەرکردایەتی و بریاربەدەستەکانی یەکێتی دەکەن کە پاراستنی یەکێتی ناو یەکێتی بپارێزن :
هەزاران هەزار سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهیدان
سڵاوی سەربەرزی وخۆراگری و روسوری بۆ کەسوکاری هەمیشە سەربڵندی شەهیدان
وە لەم رۆژە پیرۆزەدا لە خوای گەوەرە دەپاڕێینەوە کە گیانی پێشمەرگە قارەمانەکانمان لە سەنگەری رووبەرووبونەوەی شەمشەمە کوێرەکانی داعش و هاوشێوەکانی بپارێزێت
کۆمیتەی ڕیکخستنی نەرویج

پـــەیـــوەنــدیــدار

کـــۆمــێـنـت بــنــوســە