ئەڵمانیا- بەسەدان هالیکۆپتەرو قەناس بەدەست و زیاتر لەهەزار پۆلیس لەئامادەباشیدان

ئەڵمانیا- بەسەدان هالیکۆپتەرو قەناس بەدەست و زیاتر لەهەزار پۆلیس لەئامادەباشیدان

 

*جۆن کیری بە١٥ ئۆتۆمۆبیلی تایبەتەوە گەیشتە کۆنگرەکە

ڕۆژنامەی”هامبۆرگەر مۆرگن پۆست ئەمڕۆ پێنج شەممە٨ی کانونی یەکەمی ٢٠١٦بڵاویکردەوە..”جۆن کیری”وەزیری دەرەوەی ئەمریکا تەمەن٧٢ ساڵ دوێنێ چوارشەممە بەیاوەری شاندێکی گەورەی حکومەتی ئەمریکا گەیشتە ئەڵمانیاو دوای دابەزینی لەفرۆکەخانەی هامبۆرگ بە ١٥ ئۆتۆمۆبێلی تایبەت و بەپاسەوانیەکی توندو تۆڵەوە گەیشتە ئوتێل”فۆرسیزۆنز”بۆبەشداریکردنن لەکۆنگرەی لوتکەی هاوکاری وئاسایش..پاش ماوەیەکی کەم لەگەیشتنی بەحەراسەتێکی بێ وێنەی زۆری شەخسی و تایبەتی و پۆلیسەوە سەردانی بازاڕی جەژنی لەدایکبونی مەسیحی کرد..جۆن کیری لەو گەڕانەیدا تیکەڵی خەڵکەکە بوو هەر لەو نزیکانەش لەڕەستۆرانتێک نانی خوارد..ڕۆژنامەکە نوسیویەتی چاوەڕوان دەکری دانوساندنەکانی ناو کۆنگرەی لوتکە سەخت و گران بێت.. کیری کوپێکی لەداری زەیتون کری..ڕۆژنامەی هامبۆرگەر مۆرگن پۆست ئەوەشی نوسیوە ٢٥ فڕۆکەی هێلیکۆپتەر بەسەر ئاسمانی کۆنگرەکەدا دەسوڕێتەوە ١٣ هەزارو پێنج سەد پۆلیس و سەدان قەناسە بەدەست دامەزرێنراوەو سەدان ئۆتۆمۆبیلی پۆلیس لەکاردایە بۆ پاراستنی ژمارەیەکی زۆری وەزیرانی دەرەوەو ٣ هەزارو پێنج سەد میوان و سەدان رۆژنامەنوس لەکۆی ئەو ژمارانەش ١٣٠٠ کەسیان لە دبلۆمماتکاران بەشداری تیا دەکەن..لەهەمانکاتدا داواکاری ڕێکخستن و بەرێوەچوونی ٦ خۆپیشاندان لای پۆلیس لەدژی کۆنگرەکە تۆمارکراوە لەم بارەیەوە سەرۆکی پۆلیسی فیدرالی”ئۆلیڤەر مالتشۆ”دەڵێ کۆنگرەی لوتکە کاتژمێر ٩ی ئەمڕۆ دەستی پێکردووە خۆپیشاندانەکانیش ئاشتیانەیە..ئەم کۆنگرەیە ئامادەباشیە بۆ کۆنگری “کۆمەڵەی بیست”کە بڕیارە لەهاوینی داهاتودا ببەسترێ کەتیایدا سەرکردە دیارەکانی جیهان بەئامانجی پاراستنی ئاشتی گەلانی ئەوروپا لەپێناوی مانەوەدا تیابەشداردەبن..!لەم بارەیەوە وەزیری دەەرەوەی ئەڵمانیا “ڤالتەر شتاینمایەر” لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند ئەم کۆنگرەیە ئامانجەکەی دابینکردنی ئاشتی ئەوروپاو ڕێگەگرتنە لەململانێ توندوتیژەکان ودۆزینەوەی ڕێگا چارەی چارەسەرکردنی کێشە هەنوکەییەکان.

شیهاب عوسمان- ئەڵمانیا:

 

پـــەیـــوەنــدیــدار