ئەوەی پێویست بوو یەكێتی كردی

ئەوەی پێویست بوو یەكێتی كردی

زیاتر لە دوو ساڵە هەرێمی كوردستان توشی چەندین قەیران بووە قەیرانی دارایی و قەیرانی سیاسی لەكاتێكدا كەئێستا هەرێمی كوردستان نەوتی خۆی هەیە و خۆی نەوت بەرهەم دەهێنێت لەو كاتەوەی كە هەرێمی كوردستان خۆی نەوت هەناردەی دەرەوە دەكات و بڕیاری ئابووری سەربەخۆی پەسەندكرد،كەلەسەرئەم بڕیارەش تێبینی زۆرهەیە، ئەم قەیرانە تووشی هەرێمی كوردستان بۆتەوە هەرچەندە پێشتر لەلایەن حكومەتی مەركەزییەوە بڕە بودجەی هەرێمی دەنارد كە بریتی بوو لە 17% كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان ژیانی ئاساییان دەبردە سەروو هیچ كێشەیەكی دارایی لەئارادا نەبوو تا ئەو كاتەی لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە سەریان هەڵداو لەسنوورەكانی كەركوك و خانەقین و موصڵەوە دزەیان كردو هەرێمی كوردستانیان خستە ئەم جەنگە نەخوازراوەوە. یەكێـتی نیشتمانی كوردستان یش بۆ بەرگریكردن لە كەركوك و خانەقین و ناوچەكانی تری هەرێمی كوردستان هێزەكانی خۆی كۆكردەوەو ڕەوانەی ئەو ناوچانەی كرد كەداعش هێرشی دەكردە سەر، فەرماندەو پێشمەرگەكانی یەكێتی لەهەموو ئەو شوێنانە ڕۆڵێكی گەورەو كاریگەرییان بینی بەهاوكاری لایەنەكانی ترو كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان، لەگەڵا درێژبوونەوەی ئەم شەڕە نەخوازراوەدا هەرێمی كوردستان ڕۆژ بەڕۆژ بەرەو قەیرانی زیاتر دەڕۆشت و تەنانەت لەڕووی سیاسی چ لە هەرێم و چ لەگەڵ حكومەتی مەركەزیدا تا وای لێهات قەیران بەدوای قەیراندا زیاتر ڕووی لەهەرێمی كوردستان دەكرد، بەڵام لەهەموو ئەم قەیرانانە كە بەلای كۆمەڵانی خەڵكەوە كاریگەری زۆری درووستكردووە، پێنەدانی مووچەیە لەكاتی خۆیدا، تاگەیشتە ئەو ئاستەی كەلەزۆربەی دام و دەزگاكانی حكومەتی هەرێمدا دەوام لەشێوازی ئاساییدا بگۆڕێت بۆدەوامی تەناوب، تاگەیشتە ئەو ئاستەی فەرمانبەران و مامۆستایان دەوام نەكەن و بڕژێنە سەرشەقامەكان و داوای مافی خۆیان بكەن كەپێدانی مووچەكانیانە، قەیرانی دارایی تادەهات زیاتر ئاڵۆزتر دەبوو ئەگەر چی بەهەوڵی لێپرسراوان و لایەنەكان بۆدەرچوون لەم دۆخە زۆر هەوڵ درا بەڵام گشتیان بێ‌ سوود بوون.
یەكێـتی نیشتمانی كوردستان هەوڵی زۆریدا كەڕێگە چارەیەك بدۆزرێتەوە لەڕٍێگەی نوێنەرەكانی لەپەڕلەمان و حكومەتی هەرێم چەندین پرۆژەی پێشنیار كرد بۆچارەسەری ئەم قەیرانانەو باشكردنەوەی گوزەرانی خەڵك و دانیشتنی لایەنەكان و گەیشتن بەچارەسەرێكی گونجاو،بەڵام ئەوەی جێگەی داخە هەموو هەوڵەكان بێ‌ سوود بوون ئەویش بەهۆی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە كەئامادەی ڕێككەوتن و چارەسەر نەبوو چونكە هۆكاری سەرەكی و ئاڵۆزی و درووست بوونی ئەم قەیرانانە بەشێكی زۆری ئەو هۆكار بووە،چونكە زۆربەی دەسەڵاتەكانی هەرێمی كوردستان لەلای ئەوبوو تا وەزارەتی سامانە سروشتیەكان كەكۆڵەكەی حكومەتی هەرێم بوو بۆدابینكردنی داهات و بودجەی هەرێم چونكە هەرێمی كوردستان نەوت وەك سەرچاوەیەكی سەرەكی بۆداهاتی هەرێم بەكار دەهێنێت، تا ئەوكاتەی گەیشتە قۆرخكاری ئەم وەزارەتە و فرۆشتنی نەوت كە كەس لەداهاتوو شێوازی فرۆشتنەكەی نازانێ تا ئێستاش جگە لەبۆندە ڕەسمییەكان تادێت ڕۆژبە ڕۆژ گوزەرانی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان ئاڵۆزتر دەبێت و ڕۆژانە مامۆستایان و فەرمانبەران دەرژێنە سەرشەقامەكان بۆناڕەزایی دەربڕین لەبەرامبەر پێنەدانی مووچەكانیان كە بەدوو تا سێ‌ مانگ چارەكە مووچەیەك وەردەگرن كە ئەمە بەهۆی ئەوەی لەسنووری دەسەڵاتی سەوز ئازادییەكی تەواو هەیە لە هەمو و ڕوویەكەوە، بۆیە خۆپیشاندان تائێستاش بەردەوامی هەیە، بۆیە یەكێتی نیشتمانی كوردستان هەردەم لەهەوڵدایەو بەدوای چارەسەرێكدا دەگەرێت كەبتوانێ بۆ دابینكردنی مووچە بۆچین و توێژە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان .
دوای چەندین سەردان بۆبەغداو كۆبونەوە و گفتوگۆ لەگەڵا حكومەتی ناوەند تابگەنە ڕێگە چارەیەك كە بۆكۆتایهێنان بەگرژییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا، یەكێتی نیشتمانی كوردستان هەوڵی زۆریدا تاگەیشتە لێیكنزیك بونەوەی پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغدا تاگەیشتە ئەوەی وەفدی هەردوولا سەردانی هەرێم و بەغدا بكەن تاپەیوەندییەكان ئاسایی بوونەوە پاشان یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەهاوكاری لایەنەكانی (گۆڕان و كۆمەڵا) پرۆژەیەكی بۆچارەسەركردنی قەیرانی دارایی پێشكەش بەپەڕلەمانی عێراق كرد لەڕێگەی نوێنەرەكانیەوە ئەویش پاش هەوڵ و ماندووبونێكی زۆری هەڤاڵان توانیان ئەو پرۆژەیە پەسەندبكرێت و دەنگی پێویست بەدەست بهێنێت لەسەر مادەكانی پرۆژە یاسای بوودجە دەنگی پێویست بەدەستبهێنێت و هەروەها پەسەندكردنی بڕگەی تایبەت بەهێزی پێشمەرگە. ئەوەی گرنگە بووترێت زۆرێك لەهاوڵاتیان پێیان وابوو كە یەكێتی نیشتمانی كوردستان شەریكە لەبردنی داهاتی ئەم نەوتەداو بێدەنگە و گوێ‌ بەحاڵ و گوزەرانی هاوڵاتیان نادات،سەرباری ئەوەی كەهەرچی گرژی و ئاڵۆزییە لەسنووری یەكێتی دا سەرهەڵدەدات، ئەویش بەهۆی ئەو ئازادییەوەیە كەلەسنووری سەوزدا هەیە، بەڵام هەمیشە تەقدیری دۆخی خەڵكی كردووەو خۆی بەبەشێك لەكۆمەڵانی خەڵك دەزانێت و هەمیشە پەیڕەوی ڕێبازەكەی سەرۆك مام جەلال دەكات و بەتەنگ هەموو كێشەو گرفتەكانەوەیە لەڕێگەی دانیشتن و گفتوگۆوەوە هەوڵ بۆچارەسەریان دەدات، بۆیە نوێنەرەكانیشی لەبەغدا لەسەرهەمان ڕێچكەی هەڤاڵ مام جەلال كاردەكەن تابتوانن چارەسەری گونجاو بدۆزنەوە بۆ ئەم دۆخ و قەیرانانەو كردیشیان،ئەوەی گرنگە بووترێت ئەوەیە كە لەپێناو مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمدا یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئەوەی پێویست بوو كردی. دەبا ئیتر كۆمەڵانی خەلكیش بەویژدانەوە لەهەوڵەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بڕوانن.

ڕێبوارستارئیعلام

پـــەیـــوەنــدیــدار