شێركۆ میروەیس: نەوەی نوێ داینەمۆی یەكێتییەكەمانن

شێركۆ میروەیس: نەوەی نوێ داینەمۆی یەكێتییەكەمانن

 

 

——–

 

ھەڤاڵ شێركۆ میروەیس ئەندامی سەركردایەتیی و لێپرسراوی مەڵبەندی ھەشتی ڕێكخستنی خانەقین بە ئامادەبوونی بەشێك لەھەڤاڵانی مەڵبەند پێشوازی له گروپی سەوزی خانەقینی كرد كە بەمە

بەستی خۆناساندن و دەستبەكارو چالاكی كردنیان سەردانی مەڵبەندییان كردبوو

 

لەوكۆبوونەیەدا ھەڤاڵ لێپرسراوی مەڵبەند وێرای ئاڕاستە كردنی پیرۆزبایی و دەستخۆشی ھەمبەر كردنەوەی ئەمجۆرە گروپ و تیمانەی كە خزمەت بە یەكێتیی نیشتمانیی دەكەن و ھێوایەكن بۆ دوا ڕۆژی حزب و ھاتنە پێشەوەی سەدان نەوەی نوێی سەر بە ڕێبازی مام  ڕاگەیاند: ئەم ھاتنەپێشەوەی خۆخواست و خۆبەخشەیەی ئێوە نیشانەی زیندوویەتی ڕێكخستنەكانی ئێمەیە لەم سنوورەیەوەو ھێوایەكن بۆ گەشەكردنی زیاتری حزبەكەمان و دەبێت بەھەموومانەوە ھەوڵی جدی بخەینەگەڕ بۆ خزمەتكردنی گەل و نیشتیمانەكەمان و لەسەر بنەماو پەیرەوی ناوخۆی یەكێتییەكەماندا و دەبنە داینەمۆ بۆ ئەوەی بتوانیین لەمە زیاتر پێشكەش بكەین..

 

دواتر گروپی سەوز باسیان لەكاروچالاكییەكانی خۆیانیانكرد كە لە بوارە جیاجیاكانی وەرزش و لاوان و نەوەی نوێ و خولی جیاجیای رۆشنبیری و سیاسییەوە وەك پشتیوان و پاڵپشتیكەری ڕێكخستنەكانی یەكێتییدا پەرەبەجمۆجۆڵی سیاسی و كۆمەڵایەتی حزب دەدەن بۆ ئەوەی خەڵكی خۆبەخش و بەنەفەسی نوێیەوە دەتوانرێت خزمەتی زیاتر ھاوڵاتیانی سنوورەكە بكەن ئەمەش بەھاوكاریی مەعنەوەی مەڵبەند و بە ھەموولایەك دەكرێت..

 

لەكۆتاییدا ھەڤاڵ شێركۆ میروەیس داوای لەگروپەكەی كرد بەوپەڕی برایەتی و دۆستانەوە مامەڵە بكەن و ھەوڵی جدی بدەن بۆ ئەوەی بتوانن جەماوەری زیاتر لە دەوروبەری ڕێكخستنەكانمان كۆبكرێتەوە و ئەوەش بە دڵسۆزیی نواندن لە سەر رێبازی شەھیدان و پێشمەرگە دێرینەكانی حزبەكەتان دەبێت و خۆنەنویستانە خزمەت بكەن و بە كاروچالاكییەكان و بەكردار خۆتان بخەنەروو و بەمەش دەتوانن جێی دەستان دیار بێت و وەكو مەڵبەند و یەكێتیی لەمبارەویەوە پشتیوانتان دەبیین..

2 1

 

پـــەیـــوەنــدیــدار