بروسکەی پیرۆزبایی مەکتەبی ڕێکخستن بۆ هەڤاڵ کۆسرەت ڕەسوڵ

بروسکەی پیرۆزبایی مەکتەبی ڕێکخستن بۆ هەڤاڵ کۆسرەت ڕەسوڵ

بۆ بەڕێز جەنابی کاک کۆسرەت جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی وکوردستان

بەبۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی (پیکاسۆ)کە لەلایەن هەرێمی (تۆسکانا)لە وڵاتی ئیتاڵیا پێتان بەخشرا،پیرۆزبای گەرمی تەواوی هەڤاڵانی مەکتەبی ڕێکخستنت لێ ئەکەین،بێ شک ئەم خەڵاتە بۆ تەواوی یەکێتێکان بایەخ و بەهای گەورەی خۆی هەیە،ئەو دەورەی جەنابتان لە خەباتی شاخ و مێژووی پڕ قارەمانێتی یەکێتیدا هەتانبوەو بینیوتانە جێگای شانازی هەموومانە،لە جەنگی پاراستنی کوردستان دژی داعش و مەترسێکانی تیرۆر جارێکی تر ئەو ڕاستیەی سەلماند کەی مەترسی لەسەر ئەزمونەکەمان هەبووبێت ئێوەو هێزی پێشمەرگەی کوردستان خۆتان بۆ لەناوبردنی ئەومەترسیانە یەکلای کردۆتەوە ئەمەش بۆتە نیشانەو خەسڵەتی ئازایەتی و دڵسۆزی جەنابتان،وەرگرتنی ئەم خەڵاتەش کەلەسەرئاستی نێودەوڵەتی ئەوانەی پێیان بەخشراوە ناگەنە پەنجەکانی دەست ئەو ڕاستیە دەرئەخات دەوری ئێوە جەند گرنگ بوە هاوکاتیش دانپێدانانێکی تریشە بە ڕۆڵی هێزەکانی پێشمەرگە لە جەنگێک کە بەنوێنەرایەتی تەواوی ئازادی خوازانی دونیا ئەنجامیانداوە،جارێکیتر پیرۆزبای وەرگرتنی ئەم خەڵاتەت لێ ئەکەین .هیوادارین هەمیشە سەرکەوتووبن.

مەکتەبی ڕێکخستن

پـــەیـــوەنــدیــدار