وەفدێکی مەڵبەندی هەولێر بە مەبەستی پیرۆزبایی سەردانی ئەسقافەی کلدانی دەکەن

وەفدێکی مەڵبەندی هەولێر بە مەبەستی پیرۆزبایی سەردانی ئەسقافەی کلدانی دەکەن

بەمەبەستی گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی یادی لە دایكبوونی حەزرەتی مەسیح وەفدێكی مەڵبەندی 3ی ڕێكخستنی هەولێری (ی.ن.ك) سەردانی سەرۆكایەتی ئەسقافەی كلدانی یان لە شارۆچكەی عینكاوا كرد

ئێوارەی ئەمڕۆ 25-12-2016 وەفدێكی مەڵبەندی سێی ڕێكخستنی هەولێر كە پێكهاتبوون لە هەریەك لە بەرێزان (رزگار عەلی حەمەجان) ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەڵبەندی 3ی رێكخستنی هەولێر بەهاوڕێیەتی لەگەڵ جێگری مەڵبەند و لیپرسراوی بەشی پویوەندییەكانی مەڵبەند و چەند هەڤاڵێكی تر لە ڕێكخستنەكانی هەولێر بە مەبەستی پیرۆزبایی یادی لە دایك بوونی حەزرەتی مەسیح سەردانی ئەسقافەی كلدانی یان لە شارۆچكەی عینكاوا كرد
لە لایەن هەر یەك لە قەشە (پاترێك لوێسكی یەكەم) و (مەتران بەشار وەردە) و (گیۆ ڕانا) سەفیری پاپای فاتیكان لە عیراق زۆر بە گەرمی بەخێرهاتنیان لێكرا
لە دانیشتنێكی دۆستانەدا هەڤاڵ لێپرسراوی مەڵبەندی 3ی ڕێكخستنی هەولێر گووتی: بەناوی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و مەڵبەندی 3ی هەولێر زۆر بەگەرمی پیرۆزبایی یادی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیحتان لێ‌ ئەكەم و هیوادارم ئەم یادە ببێتە هۆی تەبایی و پێكەوەژیان و ئاشتەوایی لە هەرێمی كوردستان و عیراق و جیهان بە گشتی.
هەر لەمیانی دانسشتنەكەیاندا هەردوولا باسیان لە برایەتی و پێكەوە ژیان و تەبایی نێوانیان كرد لە هەرێمی كوردستان بە بەراورد لەگەڵ پارێزگاكانی تری عیراق.
لەتەوەرێكی تری دانیشتنەكەیاندا هەڤاڵ (رزگارعەلی حەمەجان) ئامادەیی یەكێتی نیشتمانی كوردستانی پێڕاگەیاندن بۆهەموو هاوكاری و پاڵپشتیەك لە هەر بارودۆخێك كە ببێتە هۆی مەترسی بۆ سەر ژیان و گوزەران و گیانی خوشكو برا مەسیحیەكان لە هەرێمی كوردستان
لە كۆتاییدا هەڤاڵ (رزگار عەلی حەمەجان) دووبارە پیرۆزبایی لە ئامادەبووان كردو سوپاسی كردن بۆ ئەو پێشوازیە گەرمەی لێیان كرا.

پـــەیـــوەنــدیــدار