ئەڵمانیا- یارمەتیەکانی بۆ یەکێتی ڕێکخراوە ئیسلامیەکانی ئەڵمانیا”دیتیب” ڕادەگرێ

ئەڵمانیا- یارمەتیەکانی بۆ یەکێتی ڕێکخراوە ئیسلامیەکانی ئەڵمانیا”دیتیب” ڕادەگرێ

 

حکومەتی ئەڵمانیا یارمەتیەکانی بۆ رێخراوی ‘دیتیب”ی یەکێتی ئیسلامی تورکی بەتۆمەتی سیخوڕی بەسەر ئۆپۆزیسیۆنی تورکی دانیشتووی ئەڵمانیاوە ڕاگرت.

حکومەتی ئەڵمانیا یارمەتیەکانی بۆ ڕێکخراوی یەکێتی ئیسلامی تورکی کەبە”دیتیب”ناسراوە ڕاگرت..دوێنێ ١٥ی ئاداری ٢٠١٧ وەزارەتی چاودێری خێزان ئاشکرایکرد بڕیاروابووە لەبودجەی فیدرالی نیوملیۆن یۆرۆ بۆ ٣ پرۆژەی ئەم ڕێکخراوە لەماوەی داهاتودا سەرف بکرێت..ئەم رێکخراوە کەسەرپەرشتی دەیان مزگەوت و رێکخراوی تورکی ئیسلامی دەکات لەمانگی کانونی دووەمی ڕابردوەوە حکومەتی ئەڵمانیا بودجەی مانگانەی هاوکاریەکانی ڕاگرتوون..!ڕێکخراوی”دیتیب”لەماوەی ڕابردودا چەند تۆمەتێکی بەرەوڕوو کراوەتەوە لەوانە تۆمەتی سیخوڕیکردن بەسەر ئۆپۆزیسیۆنی تورکی دانیشتووی وڵاتی ئەڵمانیا..لەم بارەیەوە وتەبێژی وەزارەتی چاودێری خێزان لەلێدوانێکدا بە ڕۆژنامەی”هامبورگەر ئابندبلات”ی هەرێمی هامبۆرگی وتووە..دەبێ بزانین یەکێتی ئیسلامی تورکی”دیتیب”پابەندە بەسیستەمی بنەڕەتی ئازادی ئەڵمانیاوە..یان،نا..!!وتیشی ئەو تۆمەتانەی ڕوبەڕووی دیتیب کراوەتەوە قورسەو سەرەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەریدەخات لەسەر ئاستی تاکەکەسی کراوە یان تێکەڵەیەکە لەکارو چالاکی هەواڵگری کەئەمە یاسا بەتوندی سزای ئەدات..دوان لەو پرۆژانەی کەبودجەکەی لەلایەن ئەڵمانیاوە ڕاگیرا لەچوارچێوەی بەرنامەی وەزارەتی چاودێری خیزاندا بووە بۆ پشتگیری لەدیموکراتیەت و قوڵکردنەوەی ماناکانی و خۆپارستن لەتوندڕەوی بۆ چالاکردنی توناکان لەدژی ڕاستڕەوەی توندڕەوو توندو تیژی ودژایەتیکردنی مرۆڤایەتی..سێهەمین پرۆژەشی پەیوەندی بەبەشداری”دیتیب”هەبووە لەچوارچێووەی بەرنامەی وەزارەت بۆ فریاکەوتنی پەنابەران.

“دیتیب”ڕێخکراوی یەکێتی ئیسلامیە تورکەکانی دانیشتووی ئەڵمانیایەو سەرپەرشتی دەیان مزگەوت و ڕێکخراوی ئیسلامی و قوتابخانە دەکەن.. بەلام لەماوەی ڕابردودا وەک دەرکەووتووە بەشێک لەو مزگەوتانە بونەتە ناوەندی کۆبونەوەو دیداری سەلەفیەکان و تا ئێستا چەندینجار لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە کۆنترۆلکراوەو هەندێک لەوانەش کەکارو چالاکی توندڕەوی و تیرۆرستیان ئەنجامداوە لەو مزگەوتانەدا شوێنەواریان هەبووە..ئەمە جگەلەوەی مەلاوپێش نوێژەکانی ئەو مزگەوتانە لەلایەن ئەنقەرەوە دادەمەزرێن و بوونەتە ناوەندێکی تری جێبەجێکردنی فرمانەکانی سوڵتانی تورکی و شوێنی سیخوڕی بەقازانجی حزبەکەی ئەردۆگان .

شیهاب عوسمان- ئەڵمانیا:

س: دۆیتشەڤیللە ،ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانیا

پـــەیـــوەنــدیــدار