بـــەپــەلــە
سلێمانی: ئاگری نەورۆز دوادەخرێت

سلێمانی: ئاگری نەورۆز دوادەخرێت

لیژنەی ئامادەكاری ئاھەنگەكانی جەژنی نەورۆز لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی بارینی باران  لە رۆژی ٢٠ی مانگ هیچ چالاكییەك بەرێوەناچێت و دەشڵێت، بڕیارە ئاگری نەورۆز لە ئێوارەی ئەو رۆژەدا نەكرێتەوەو بخرێتە رۆژێكی دیكە.

ئیبراھیم ئەحمەد، وتەبێژی لیژنەی ئامادەكاری فێستیڤاڵی نەورۆز، بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی ڕاگەیاندوە” بەھۆی ئەوەی تا ڕۆژی چوارشەممە بارانبارین بەردەوام دەبێت، مەراسیمەكانی تایبەت بەفێستیڤاڵی نەورۆز بەڕێوەناچن و ناتوانرێت ئامێرەكانی میوزیك دابنرێن و چالاكییەكان بەگوێرەی پێویست بخرێنەڕوو، جگە لەوەش خەڵك ئامادەی مەراسیمەكان نابن”.

وتیشی:” یانەی فڕۆكەوانی، لەئاسمانەوە نمایشیان ھەیە، ناتوانن لەكاتی بارانباریندا نمایشەكەیان بكەن، ئێمەش یەك بۆنەی نیشتمانیمان ھەیە، ھیچ نەبێت با لەكەشوھەوایەكی لەبار بكرێت و تام و چێژێكی تایبەتی ھەبێت و خەڵكێكی زۆر كۆببێتەوە، بۆیە دوامانخستووە بۆ ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی ئادار”.

ئاماژەی بەوەشكردووە سبەینێ كاتژمێر ١١، بە فەرمی دواخستنی چالاكییەكان ڕادەگەیەنین، قائیمقامیەتی سلێمانیش خۆیان سەرپشك دەبن لەداخستنی شەقامی سالم لە ئێوارەی ڕۆژی ٢٠ی مانگ.

پـــەیـــوەنــدیــدار