بروسکەی پیرۆزبایی مەکتەبی ڕێکخستن بۆ (۳۸) هەمین ساڵەی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی گەلی کوردستان 

بروسکەی پیرۆزبایی مەکتەبی ڕێکخستن بۆ (۳۸) هەمین ساڵەی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی گەلی کوردستان 

 

به‌ڕێزان به‌ڕێوه‌به‌رو كادرو كارمه‌ندانی ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی ٣٨ هه‌مین ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستانه‌وه‌ به‌ناوی لێپرسراو و سەرجەم سه‌رجه‌م هه‌ڤاڵانی مه‌كته‌بی ڕێكخستنه‌وه‌  پیرۆزباییه‌كی گه‌رمتان ئاڕاسته‌ ده‌كه‌ین و ئومێدی به‌رده‌وامی و گه‌شه‌سه‌ندنی زیاترتان بۆده‌خوازین.

 

ده‌نگی گه‌لی كوردستان له‌مێژوو وشۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان ناوێكی گه‌ش و دره‌وشاوه‌یه‌و جێگای شانازی هه‌موومانه‌.

ئه‌م ده‌نگه‌ زوڵاڵه‌ی گه‌لی كوردستان هه‌میشه‌ چ له‌ شاخ و چ له‌شار په‌یام و ڕوانینی (ی.ن.ك) گه‌یاندووه‌ به‌ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و سه‌رچاوه‌ی وشیاری و سیاسییان بووه‌.

سه‌رباری سه‌ختی خه‌بات و ئاسته‌نگه‌كان ده‌نگی گه‌لی كوردستان به‌رده‌وام پێشه‌نگ بووه‌و نه‌ك هه‌ر سه‌كۆ و مینبه‌ری یه‌كێتی بووه‌ به‌ڵكو بۆته‌ مینبه‌ر و ده‌نگی سه‌رجه‌م پارت و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان و هه‌ربۆیه‌شه‌ ڕۆڵێكی گه‌وره‌و مه‌زنی له‌ ڕاپه‌ڕینی ساڵی ١٩٩١ دا بینی و ئێزگه‌كه‌ تاكه‌ سه‌رچاوه‌ی سه‌رخستنی به‌رنامه‌ی ڕاپه‌ڕین و جۆشدانی پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵكی كوردستان و گه‌یاندنی په‌یام و سه‌ركه‌وتنه‌كانی ڕاپه‌ڕین بوو.

دووباره‌ پیرۆزه‌و به‌ ئومێدی سه‌ركه‌وتنی زیاتر.

 

مه‌كته‌بی ڕێكخستن

(ی.ن.ک)

پـــەیـــوەنــدیــدار