ئاوێنە: نێچیرڤان بارزانی خوشکێکی فواد حسێن بەم بڕە پارەیە خانەنشین دەکات

ئاوێنە: نێچیرڤان بارزانی خوشکێکی فواد حسێن بەم بڕە پارەیە خانەنشین دەکات

نێچیرڤان بارزانی‌، خوشكێكی‌ فواد حسێن، بە بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ و بە موچەی‌ مانگانەی‌ 2 ملیۆن و 400 هەزار دینار خانەنشین دەكات و كەسێكیش لە وەزارەتی‌ تەندروستی‌ دادەمەزرێنێت.
: لەكاتێكدا كە نێچیرڤان بارزانی باسی لەئەنجامدانی چاكسازی دەكات، بەپێی دو بەڵگەنامە كە دەست رۆژنامەی ئاوێنە كەوتون، لەم مانگی كانونی یەكەمەدا بەنایاسایی خوشكێكی فوئاد حسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی بەپلەی بەرَِێوەبەری گشتی خانەنشین دەكا، بەبی ئەوەی رۆژێك بەڕێوەبەری گشتی بوبێت، لەكاتێكیشدا كە دامەزراندن راگیراوە، بەفەرمانێكی تایبەتی دەرچویەكی پەیمانگای تەكنیكی لەسەر میلاكی وەزارەتی تەندروستی بە”ناونیشان‌و موچەی شایستە” دادەمەزرێنێت.

بەپێی بەڵگەنامەیەك كە دەست ئاوێنە كەوتوە “سۆسەن محەمەد حسێن بەگی”، خوشكی “فوئاد حسێن” بەفەرمانی نێچیرڤان بارزانی بەپلەی “بەڕێوەبەری گشتی” خانەنشین كراوە بەموچەی سێ‌ ملیۆن دینار.
بەپێی سەرچاوەیەكی ئاگادار لەبەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی هەولێر كە نەیویست ناوی بلاوبكرێتەوە، “سۆسەن محەمەد حسێن” وەك ئەندازیارێكی بەڕێوەبەرایەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێ‌ كردنی هەولێر كاتێك بەموچەیەكی كەم خانەنشین كراوە ناڕازی بوە، سەرەنجام لەبەرئەوەی كە ناوبراو خوشكی “فوئاد حسێن” بوە،

لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانەوە بەناونیشانی بەڕێوەبەری گشتی خانەنشین كراوە بەموچەی 3 ملیۆن دینار.
  تەواوی ڕاپۆرتەكە لەژمارەی ئەمڕۆی ڕۆژنامەی ئاوێنە بخوێنەوە، كە ئێستا لەبازارەكانی هەرێمی كوردستان دەستدەكەوێت.
س:ئاوێنە

پـــەیـــوەنــدیــدار

کـــۆمــێـنـت بــنــوســە