لەسەر هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکوك ئاڵا تاڵەبانی جوابی ووتەبێژی حکومەتی عیراق دەداتەوە

لەسەر هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکوك ئاڵا تاڵەبانی جوابی ووتەبێژی حکومەتی عیراق دەداتەوە

دوای ئەوەی وتەبێژی ڕەسمی حکومەتی عیراق دایەتی ھەڵکردنی ئاڵای کوردستانی لەشاری کەرکوک نیشاندا، ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتیی وەڵامێکی توند دەداتەوەو دەڵێت:” ھەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەپاڵ ئاڵای عیراق  پێچەوانەی دەستور نییە، بەڵکو مافێکی دەستوریە”.
ئاڵا تاڵەبانی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لەئەنجومەنی نوێنەران بەSNNی ڕاگەیاندوە:” ھەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەسەر دەمودەزگاکانی شاری کەرکوک پێچەوانەی دەستور نییە، بەڵکو لەدەستوردا کەرکوک وەک زۆر شوێنی دیکە بەناوچە جێناکۆکەکان ناوی ھاتووە، کەواتە ئەوشارە مافی  لەسەر حکومەتی ھەرێم و عیراقیشەوە  ھەیە بۆ ھەر بڕیارێک”.
ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتیی ئەوەشیخستەڕوو، “بڕیارەکە ھیچ پێچەوانەی دەستور نییە، وەک  فراکسیۆنی یەکێتیش پشتیوانی لەبڕیارەکەی د.نەجمەدین دەکەین”.
ئەمەش لەوەڵامی لێدوانێکی سەعد حەدیسی وتەبێژی حکومەتی عیراق دێت، کە دژایەتی خۆی بۆ بەبڕیارەکەی پارێزگاری کەرکوک راگەیاندبوو لەبارەی ھەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەکەرکوک، بڕیارەکەشی بە نا دەستوریی و پێچەوانەی یاسای تایبەت بەو پارێزگایانە وەسفکردبوو کە ڕێکنەخراون لە ھەرێمێکدا.

پـــەیـــوەنــدیــدار