ئەم وێنەیە تورکیای توڕە کردوە…

ئەم وێنەیە تورکیای توڕە کردوە…

لەسەر بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەکی شەڕڤانانی رۆژئاوای کوردستان و سەربازە رووسیەکانی سوریا، تورکیا نیگەرانی خۆی دەگەیەنێتە روسیا.

حسێن موفتو ئۆغڵو وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی توركیا دیپلۆماتێكی روسیای بانگهێشتكردو نیگەرانی وڵاتەكەی لەبڵاوبونەوەی وێنەی سەربازانی روسیا لەگەڵ شەڕڤانانی یەپەگە لەجەژنی نەورۆزدا راگەیاند.
میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردەوە کە رۆژی پێنجشەممە 23-3 حسێن موفتو ئۆغڵو وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی توركیا لەپرێس كۆنفرانسی هەفتانەی وەزارەتەكەدا رایگەیاند، وەزارەتی دەرەوەی توركیا، جێبەجێكاری كارەكانی باڵیۆزخانەی روسیا لەئەنقەرەی بانگهێشتكردو پێیڕاگەیاند: بڵاوكردنەوەی وێنەی سەربازانی روسیا شانبەشانی شەڕڤانانی یەپەگە لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان مایەی قبوڵكردن نییە.
ئەو لێدوانەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی توركیا لەكاتێكدایە كە لەجەژنی نەورۆزدا وێنەی چەند سەربازێكی سوپای روسیاو چەند شەڕڤانێكی یەپەگە بڵاوكرانەوە كە لەئاهەنگی نەورۆزدا لەڕۆژئاوای كوردستان گرتبویان.
س:سپی

پـــەیـــوەنــدیــدار