ئەڵمانیا:  وەزیری ناوخۆ لەبەردەم پەرلەمان ، ئەوانەی دەبنە مەترسی و سەریەشە دەبێ دیپۆرت بکرێنەوە

ئەڵمانیا: وەزیری ناوخۆ لەبەردەم پەرلەمان ، ئەوانەی دەبنە مەترسی و سەریەشە دەبێ دیپۆرت بکرێنەوە

 

 

وەزیری ناوخۆی ئەلمانیا لەبەردەم پەرلەمان داوایکرد ئەو پرۆژە یاسایە پەسەندبکرێ کەگفتوگۆیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە،ئۆپۆزیسیۆنی ئەڵمانیاش ئەو پرۆژەیە ڕەتدەکاتەوە..

ڕۆژی ٢٣ی ئاداری ٢٠١٧ “تۆماس دی میزیر”ی وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا داوایکرد بۆپارستنی سەروەری یاسا دەبێ ئەو شێوازانە بگرینەبەر کەپەیوەندی بەسەروەری یاساوە هەیەو دەکرێ ئەو ڕێوشوێنە یاساییانە تاوتوێ بکرێ ودواتر بڕیارەکانی جێبەجێبکرێ..وتیشی ئەو بەندە یاساییە تایبەتانەی کەپەیوەندی بەنشینگەوە هەیە سودی نابێ ئەگەر ئەو رێوشوێنانە نەگیرێتەبەر بۆیە دەڵێین بەڵێ بۆ تێکەڵ بوون لەم کۆمەگایەدا بۆ ئەوانەی کەپێویستیان بەپارێزگاریکردن و پاراستن هەیە بەڵێ بۆ دیپۆرتکردنەوەی ئەوانەش کەپێویستیان بەپارێزگاری لێکردن وپاراستن نیە..لەگەڵ ئەوەشدا کەبۆیەکەمینجارە یاسایەکی لەم جۆرە بچێتە ئەجندەی کاری پەرلەمانی ئەڵمانی”بوندستاگ”وە بەلام لەلایەن ئۆپۆزیسیۆنی ئەو وڵاتەوە ئەو پڕۆژەیە یاسایە سەرسەختانە ڕوبەڕووی ناڕەزایی زۆر بۆتەوە..لەم بارەیەوە سیاسەتمەداری چەپەکانی ئەڵمانیا”پیترا باو”پێی وایە ئەو یاسایە کەشوهەوایەکی پڕ لەدژایەتی بۆئەوانە دروستدەکات کەپێویستیان بەپاراستن و پارێزگاری لێکردن هەیە.لەیاساکەدا هاتووە..ئەو کەسانەی کەدەبنە سەرچاوەی مەترسی لەسەر ئاسایشی گشتی دەکرێ بەر لەدیپۆرت کردنەوە دەستبەسەر بکرێن..!پێشتر وەزیری ناخۆی ئەڵمانیا..جەختی لەوە کردەوە کەدەبێ  بەر لەوەی بگەنە ئەوروپا ڕێگری لەهاتنی ئەو کۆچبەرانە بگیرێ، هەمانکات ڕوبەڕووی ڕەخنەیەکی زۆریش بوەوە کاتێک ١٤ی ئەم مانگەی کەڕابورد سەردانی ئەو ناوەندی ئارەزومەندانەی گەڕاندنەوەی کۆچبەرانی کردو پشتگیری خۆی بۆ ئەوکارە ڕاگەیاند..

شیهاب عوسمان- ئەڵمانیا:

س: ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانیا..

پـــەیـــوەنــدیــدار