دانیمارك/ پێشمەرگە دێرینەکان و کۆمیتەی رێکخستن به‌شداری جه‌ژنی نه‌ورۆزی ره‌وه‌ندی کوردی دەکەن.

دانیمارك/ پێشمەرگە دێرینەکان و کۆمیتەی رێکخستن به‌شداری جه‌ژنی نه‌ورۆزی ره‌وه‌ندی کوردی دەکەن.

له‌ ٢١/ ٣/ ٢٠١٧ به‌سه‌رپه‌رشتی کۆمیته‌ی دانیمارکی پارتی یه‌کێتیی دیموکراتی (پەیەدە) و ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆری کوردستانیان لە شاری هۆرسنەسی دوورگەی یولاندی دانیمارك  جه‌ژنی نەورۆز و سالی نوێ کوردی به‌رز و پیرۆز راگیرا..

به‌و مه‌به‌سته‌ شاندێکی هاوبەشی کۆمیته‌ی رێکخستنن وکۆمه‌له‌ی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کان که‌ پێكهاتبوون له‌ ل.سه‌ردار محه‌مه‌د بە یاوە ری کارگێری کۆمیته‌ وشیار جه‌لال و ئەندامی کۆمیتە محەحمود عزیز لە جەژنەکە ئامادەبوون.

سه‌ره‌تا ئاهه‌نگه‌که‌ به‌ساتێك وه‌ستان بۆ رێزلێنان له‌ گیانی پاکی شه‌هیدان کرایەوە ، به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه‌ پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ئامادەبووان سەرجەم کۆمەلانی خەلی کوردستان کرا.

پاشان ئاهه‌نگه‌که‌ رازایه‌وه‌ به‌ گۆرانی و شایی و هه‌لپه‌رکی

دواتر به‌خێر هێنانی میوانانیان کرا، پاشان لەلایەن نوێنەری پارتی ئینهیدس لیست بە جلی کوردیەوە بەو بۆنەیەوە وتارێك پێشکە کرا.

دواتر له‌لایه‌ن سه‌ردار محه‌مه‌د ل. کۆمیتە وتاری هاوبه‌شی یەکێتیی نیستمانی کوردستان و کۆمه‌له‌ی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کان خوێندرایه‌وه‌، کەتیایدا جەژنی نەورۆز لە هەموو لایەك پیرۆز کردو ئومێدی سالێکی پر لە ئاشتی و ئاوەدانی بۆ گەلە ستەمدیدەکەمانی خواست، هەر لەوێدا جەژنە پیرۆزەی لە خانوادەی شەهیدە سەربەرزەکان و هێزی پێشمەرگەو شەرڤانان و گەریلەو گشت ولات پارێزەران و کەمئەندامانی سەرنگەر کرد بەتایبەتی و گشت کۆمەلانی خەلکی کوردستان بەگشتی.  لە خالێکی تری وتارەکەید بەرپرسی کۆمیتە ئاماژەی یادی (26) ساڵەی راپەرینی بەهاری 1991 شاری كەركوكی كوردستانیشە کە تاجی سەرکەوتنی راپەرینی نایە سەر حەمرینی سنوری نیشتمان ،کە هاوکات بووە لەگەل بەهارو نەورۆزمان، هەر لەوێسدا پیرۆزبایی ئاراستەی خەلکی خۆراگری کرد و سلاوی وەفاداریشی ئاراستەی شەهیدانی راپەرینی شارەکەو سەرجەم شەهیدانی راپەرینی ١٩٩١ کرد. هیوا خواستبوو ئەم یادانەی ئازار و یادەکانی خۆشی و مەینەتتیەکان ببێتە هەوێنێك بۆ یەک دەنگی و یەک رەنگی و رەواندنەوەی هەمووگرژەیەکان و رووبەروبوونەکان،

لە کۆتاییدا بەناوی کۆمیتەی رێکخستنی ی.ن.ك و کۆمەلەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستانەوە سوپاس هەڤالانی پەیەدە کرد بۆ بانگهێشتکردنیان بۆ پیرۆز کردنی نەورۆز

دواتر له‌ گه‌ل بەشداربووانی ئاهه‌نگه‌که‌ که‌ تیایدا ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ ره‌وندی کوردی ئامادەبوون به‌شایی و هه‌لپه‌رکێ و به‌ مۆسیقا گۆرانیکوردی هه‌روا به‌ جل و به‌رگی رازاوه‌وە به‌شدرابووان نه‌ورۆزیان پیرۆز کرد و ئاهه‌نگه‌که‌یان به‌خۆشی به‌سه‌ر برد..

??????????????
??????????????
??????????????
??????????????
??????????????
??????????????
??????????????
??????????????

20170321_192403 17362725_1919889634921372_2750609173063443441_n

پـــەیـــوەنــدیــدار