ئەبوبەکر هەڵدەنی بە توندترین شێوە جوابی پارتی دەداتەوە

ئەبوبەکر هەڵدەنی بە توندترین شێوە جوابی پارتی دەداتەوە

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان، وەڵامێکی توندی دڵشاد شەعبان پەرلەمانتاری پارتی دەداتەوەو بە کەسێکی نەزان و ھیچ لەبارا نەبوو وەسفی دەکات، دەشڵێت: ئەو تۆمەتەی بۆمنت ھەڵبەستووە، کەس فلسێکی قەڵبی پێنادات.

ئەبوبەکر ھەڵەدەنی  لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک، لە نوسێنێکدا بەناوی  دڵشاد شەعبان….ھیچ لەبارا نەبوو ونەزان؟، وەڵامی پەرلەمانتارەکەی فراکسیۆنی پارتی داوەتەوە.

دەقی نوسینەکە:

دڵشاد شەعبان….ھیچ لەبارا نەبوو ونەزان؟

سەرەتا سوپاسی خوادەکەین ھیچ تۆمەتێکی ترت نەدۆزیەوە لە جاشایەتی وخیانەت وبەعسی بوون و دزی وگەندەڵی ھاتویت دەمانچوێنی بەداعش , ئەوتۆمەتەی کەکەس فلسێکی قەڵبی پێ نادات مەگەر گەمژە وئەوانەی ژیریان کۆت وبەند کرابێت یان توتی ئاسا بەکۆرس ئاخاوتنی ئاغاکانیان بجونەوە.

من لە کاک دلشاد دەپرسم لەسەر پێشنیارێک کەکردومە دەڵێم یەکێتی نەوت وگازی سنوری سەوزبگرێتەوە بەئاقاری دروست کردنی گوشار بۆچارەسەر وتێپەڕاندنی ئەم دۆخە قەیراناویە تۆبمانکەیت بەداعش,تەنھا قسەو پێشنیارێک ,من دەپرسم ئەی ئەوانەی بە کردەوە:_

_بیست وپێنج ساڵە داھاتی کوردو ستان حەپە لوش دەکەن.

_ بیست وپێنج ساڵە کوڕی کورد بۆمشتێ پارەو کورسی شەق و شڕ بەکوشت دەدەن.

_ سوپای داگیرکەر نەما پێشی نەکەون.

_ داھێنانیان لەکورد کوشت کوشتن ودیل کوشتنا کرد.

_بونە سەرھەڵگرتنی ھەزارەھا گەنجی کورد وکران بەخۆراکی گیانلەبەری زەریاکان.

_ھۆکاری نائومێد کردنی نەوەی نوێن .

_کوردایەتی ونیشتیمان پەروەریان لەبەرچاو خست.

_ھۆکاری برسیەتی وگەندەڵی وبەتاڵانبردنی سامانی وڵاتن.

_ ئەنفالچی وبە عسی وخۆفۆشەکانیان داڵدە دا وکردیانن بەکەڵە گا.

_پاشەکشەیان بە بەھاو ڕەوشت ونەریتی جوانی کوردەواری کرد.

_مێژوو و سونبول وزمان وشەھیدیان دووکەرت کرد.

 

زەحمەت نەبێت ناووو نازناوێکی شایستە بۆئەوانیش بدۆزەوە کەبەکردەوە سەدان تاوان وجینایەتیان بەرامبەر خەڵکی کوردستان ئەنجام داوە,ئەو کات قبوڵمە پێم بڵێ ی داعش وتوندڕەو ,وەگەر نا تف ھەڵدان بەخۆڕایی ڕووی خاوەنەکەی دەگرێتەوە.

ئەبوبەکر ھەڵەدنی

٢٥

/٣/٢٠١٧

س:SNN

پـــەیـــوەنــدیــدار