عەلی قەرەداغی: سوپاسی ئەردۆغان و حكومەتی توركیا دەكەین

عەلی قەرەداغی: سوپاسی ئەردۆغان و حكومەتی توركیا دەكەین

عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتی یەكێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان، لەمیانی بەشداریكردنی لە كۆبوونەوەی راوێژكاریی هاوبەشی رێكخراوی نێودەوڵەتی زانایانی موسڵمان و یەكێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان كە لە ئیستانبوڵ بەڕێوەچوو، رایگەیاند، بەدرێژایی مێژوو، دوژمنانی ئیسلام، لەڕێگەی دوورخستنەوەی زانایان لە كۆمەڵگەوە هێرشیان ئەنجام داوە”.
د.عەلی قەرەداغی بۆ ئەنادۆڵ ئاماژەی بەوەشدا ئامانجی یەكێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان پاراستنی ناسنامەی ئیسلامی و دوورخستنەوەی توندوتیژیە لە ناوچەكە و هەڵوێست وەرگرتنە دژبە هەوڵە تێكدەرەكان و توندوتیژیەكان.

وتیشی”ئامانجمان پێگەیاندنی زانایانی خێردارە لەناو جیهانی موسڵماناندا توركیا كە ئەمڕۆ لەناو جیهانی ئیسلامیدا رۆڵێكی گرنگ دەگێڕێت، دەرگای خۆی بەڕووی لێقەوماواندا كردۆتەوە و لە هەموو گۆشەیەكی ئەم جیهانەدا مافی موسڵمانان دەپارێزێت. بۆیە سوپاسی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆمار و حكومەتی توركیا دەكەین”.
س:لڤین

پـــەیـــوەنــدیــدار