توركیا بۆ رزگاركردنی تیرۆریستانی داعش ده‌یه‌وێت بچێته‌ ره‌قه‌

توركیا بۆ رزگاركردنی تیرۆریستانی داعش ده‌یه‌وێت بچێته‌ ره‌قه‌

هاوسه‌رۆكی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی “په‌یه‌ده‌”، توركیا وه‌ك گه‌وره‌ترین مه‌ترسى بۆسه‌ر رۆژئاواى كوردستان ناوده‌بات و رایده‌گه‌یه‌نێت “توركیا ته‌نیا بۆ رزگاركردنی تیرۆریستانی داعش ده‌یه‌وێت بچێته‌ ره‌قه‌”.

هاوسه‌رۆكی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی “ساڵح موسلیم” له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی فورات نیوز، رایگه‌یاند “پاككردنه‌وه‌ی ره‌قه‌ له‌ داعش له‌به‌ر دوو خاڵ گرنگه‌، یه‌كه‌م، له‌به‌ر ئاسایشی خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان، دووه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ره‌قه‌ش له‌ ده‌ستی تیرۆربستان رزگاریان بێت و ده‌ست به‌ ژیانی ئاسایی خۆیان بكه‌ن”.

له‌ باره‌ی چوونی سه‌ربازی روسیا بۆ كانتۆنی عه‌فرین، ناوبراو وتى “روسیا بۆ شه‌ڕ له‌دژی تیرۆر هاتوه‌ته‌ عه‌فرین نه‌ك بۆ پاراستنی كورد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌تا ئێستا له‌ سنوری توركیاوه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر تیرۆریست ده‌چنه‌ ناو خاكی سوریاوه‌”.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “گه‌وره‌ترین مه‌ترسی له‌سه‌ر رۆژئاوای كوردستان، توركیایه‌، توركیا ته‌نیا بۆ رزگاركردنی تیرۆرستانی داعش ده‌یه‌وێت بچێته‌ ره‌قه‌، به‌ڵام سه‌رجه‌م هێزه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئه‌و سیاسه‌ته‌ ده‌بینن، بۆئه‌وه‌ش پێده‌چێت له‌ داهاتوودا روسیا و ئه‌مه‌ریكا داوا له‌ توركیا بكه‌ن، له‌ خاكی سوریا بكشێته‌وه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ سنوری ئه‌وان داعش نه‌ماوه‌”.

هاوسه‌رۆكی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی له‌ رۆژئاواى كوردستان، له‌ باره‌ی په‌یوه‌ندی كورد له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و روسیا ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وڵاته‌كه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی شه‌ڕی تیرۆره‌.

س:میللەت

پـــەیـــوەنــدیــدار