.هۆڵەندا/کۆمیتەی ڕێکخستنی هۆلەندای(ی.ن.ك)کۆبونەوەی فراوانی خۆی ئەنجامدا

.هۆڵەندا/کۆمیتەی ڕێکخستنی هۆلەندای(ی.ن.ك)کۆبونەوەی فراوانی خۆی ئەنجامدا

 

ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی (٢٦-٣-٢٠١٧)کۆمیتەی ڕێکخستنی هۆلەندای (ی،ن،ک)بەئامادەبونی ئۆرگانەکانی یەکێتی ولیژنەی ڕاوێژکاری کۆمیتەوبەرپرسی کەرت وکارگیڕکەرتەکان ،کۆبونەوەی خۆی ئەنجامدا ..بەمەبەستی خۆسازدان وخۆئامادەکردن بۆ یادەمەزنەکەوپیرۆزکردنی جەژنی نەتەوەیی نەورۆزوسەری سالی تازەی کوردی ورەخساندنی کەشێکی گونجاوی هەڤاڵانەبۆکاری پێکەوەیی……..  کەلەئاست گەورەیی ومەزنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بێت لەدەرەوەی وڵات پاش بەخیرهێنانی ئامادەبوان ،کۆبونەوە بەوەستانی ساتێك ماتەمینی بۆ بۆگیانی پاکی شەهیدان دەستی بەکارەکانی خۆی کرد سەرەتا هەڤاڵ “سەیدعلی “بەرپرسی کۆمیتەباسێکی کورت وپوختی لەسەر بارودۆخی ئێستای یەکێتی و چۆنیەتی کاری ڕیکخراوەیی وهۆکاروزەحمەتیەکانی بەردەمکاری ڕیکخراوەیی کرد……پاشان کۆبونەوە پانۆرامای مێژووی یەکیتی و رۆژە پڕ سەخت ودراماکانی کردکەلەهەمویاندا (ی،ن،ك)سەرکەوتوانە لێی دەرهاتووەهۆکاری ئەمەشی گەراندەوە بۆخاوەن ئیرادەیەکی بەهێز لەڕووی ڕێکخستنی پۆڵایین وهێزێکی زۆری زیندانیانی سیاسی وبەرنامەی راست وهێزێکی گیان فیداوگیانبازی گۆشکراو بەڕێبازی یەکێتی ومام.پاشان لەتەوەرەیەکی تردا کۆبونەوەتیشکی خستە سەر ئەهەمەیەتی جەژنی نەورۆز لەدیرۆکی گەلی کوردا کە هەمووکات مایەی بەخشینی ئومێدو ووزەی نوی  بووە بۆ پەیوەستبوونی زیاتر بەخاک وداواڕەواکانی گەلەکەمان و… بەخشەرەوەی گڕوتین و ڕوحی سەرلەنوێ ژیان وەومقاوەمەت وهیوابووە،دواتر کۆبونەوەکاتێکی زۆری بەخشیە هەڤاڵان بۆسەرنج وڕەخنەوپێشنیارەکان لەسەربەرنامەی کاروکاری ڕێکخراوەیی دوای ئەوەی کەهەموان قسەی دلی خۆیان کردو ڕاشکاوانەباری سەرنج وبۆجونەکانیان خستە ڕوو کە گورو تینێکی زیاتری بەخشی بەکۆبونەوەکە،کۆبونەوەبەخوانیکی هەڤالانەکۆتایی بەکارەکانی خۆی هێنا پاش ئەوەی جەندین بریاروراسپاردەی تێدا پەسەندکراو هەندیکیشی بەجێهێشت بۆکۆبونەوەکانی داهاتوو .

نەبەز مستەفا ئەمین

nawroz (Copy) 20170326_180646 (Copy) 20170326_173614 (Copy) 20170326_151503 (Copy) 20170326_150144 (Copy) 20170326_145413 (Copy)

 

پـــەیـــوەنــدیــدار