شەنگال: پێشمەرگە شکستی بە هێرشێکی داعش هێنا

شەنگال: پێشمەرگە شکستی بە هێرشێکی داعش هێنا

ژمارەیەک چەکداری داعش لەشنگال دزە دەکەنە ناو کارگەی چیمەنتۆی ئەو قەزایەوە، بەرپرسێکی یەکێتیش ڕایدەگەیەنێت، “پێشمەرگە ڕوبەڕویان بۆتەوەو لەئەنجامدا شکست بەپیلانەکەیان ھێنرا”.
جەمیل خدر لێپرسراوی مەڵبەندی ڕێکخستنی شنگالی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەSNNی ڕاگەیاندوە، “لەنێوان گۆلاج و کارگەی چیمەنتۆ لەشنگال چوار چەکداری داعش دزەیانکردوە، پێشمەرگەش لەبناری یەکێک لەچیاکانی نزیک ئەو شوێنە تێپەڕیون و داعشەکانیان بینیوە، لەئەنجامدا شەڕ لەنێوانیاندا دروستبوە”.

وتیشی:”لەئەنجامدا داعشێکیان خۆی تەقاندۆتەوەو دانەیەکیشیان لەلایەن پێشمەرگەوە کوژراوە، دوانەکەشی دیکەش ھەڵاتون، لەئێستاشدا پێشمەرگە بەشوێن ھەڵاتوەکاندا دەگەڕێن”.

پـــەیـــوەنــدیــدار