بە وێنە کەنەدا ، کوردانی ئۆتاوا جەژنی نەورۆز پیرۆز دەکەن

بە وێنە کەنەدا ، کوردانی ئۆتاوا جەژنی نەورۆز پیرۆز دەکەن

عوسمان عەلی ، تورونتۆ

 

لە چوار چێوەی کارو چالاکییەکانی کۆمەڵەی کورد لە ئۆتاوای پایتەخت ، رۆژی 26/3/2017 بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆری کوردستانیان و چەند پەرلەمانتارێکی فیدراڵی کەنەدا و هەرێمی ئۆنتاریو خەلکی بیانی لە ئاهەنگێکی شایستەو ڕازاوەدا چەژنی نەوروز و ساڵێ نوێی کوردی  پیرۆز کرا .

سەرەتا خاتوو رۆژان رەحمانی و چنار محەمەد بەخێر هاتنی  پەرلەمانتارانی کەنەدا و ئامادەبووانیان کرد وە بەناوی کۆمەڵەی کوردییەوە  پیرۆزبایی جەژنی نەورۆزیان  لە بەشداربووان و کۆمەڵانی خەلکی کوردستان کرد .

پاشان ئاهەنگەکە بە ڕاوەستانی خولەکێك بۆ گیانی پاکی شەهیدانی رێگای رزگاری کوردستان دەستی پێکرد .

دواتر پەرلەمانتارانی فیدراڵ جۆن فراسێر و راندی هایلەر و کاتلین واینە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی ئۆنتاریو لە وتەکانیاندا خۆشحاڵی خۆیان بۆ کەلتوور پۆشاکی ڕازاوەی کوردی دەربڕی و  پیرۆزبایی جەژنی نەورۆزشیان  لە ئامادەبووان و گەلی کورد بەگشتی کرد .

شەهرام داستانی پارچە شیعرێکی بەو بۆنەوە پێشکەشکرد .

هونەرمەندی دەنگ خۆش ئیبراهیم هەولێری وهاوکاری تیپی میوزیک  بە گۆرانی و ئاوازی فۆلکلۆری لەگەڵ زەماوەندی کوردی بەشداربووان ئاهەنگەکەی تا کاتێکی درەنگ رازاندەوە .

9 8 7 6 5 4 3 2 1

پـــەیـــوەنــدیــدار