لە فەرەنسا ئاگری نەورۆز کرایەوە

لە فەرەنسا ئاگری نەورۆز کرایەوە

بە ئامادە بونی ژمارەیەکی بەرچاو،لە کوردانی  باشور و باکور و رۆژهەڵات و رۆژئاوا لەگەڵ بەشداری ژمارەیەک لە دۆستانی فەرەنسی ورێکخراوی پێشوازی لە پەناهەندە کوردەکان لە نزیک شاری ئەلبی لە سەلڤانیاک لە باشووری فەەنسا رۆژی یەک شەمەی رابوردوو لە ئاهەنگێکی قەشەنگی شایستە بەو رۆژە جەژنی نیشتمانی کوردستان نەورۆز بە رێوە چو ،سەرەتا لەدوای رۆژئاوا بون  ئاگری نەورۆز کرایەوە و سرودی ئەم رۆژی بە کۆمەڵ پێشکەش کرا ، پاشان ئێوارە خوانێک کە خێزانە کوردیەکان و پەناهەندە کوردەکان ئامادەیان کرد بوو بەرێوە چوو ، پاشان وتاری رێکخراوی پێشوازی لە پەناهەندە لەو ناوچەیە لەگەڵ وتاری کوردانی ئامادەبوان بۆ ئەو جەژنە پێشکەش کرا ، تێیدا سەرۆکی ئەو رێکخراوە بە گەرمی پیرۆزبایی لە گەلی کورد کرد بەو بۆنەیەوە و تییدا وتی ئێمە خۆشحاڵین کە لەگەڵ ئێوەدا ئەم جەژنە پیرۆز ئەکەین و هیواخواز بون کە گەلی کورد بە هەمو مافە رەواکانی خۆیان بگات ،لەلای خۆشیانەوە کوردستانیانی بەشدار بو لەو ئاهەنگەدا بەگەرمی سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاراستەی ئەو رێکخراوە کرد و بە کورتی بە زمانی فەرەنسی گرنگی و پیرۆزی  نەورۆزیان بۆ بەشداربوان رونکردەوە و تێیدا باسی چیرۆکیکاوەی ئاسنگەر و مەبەستی کردنەوەی ئاگری نەورۆز بۆ بەشدار بوان رونکرایەوە .

بیگوامان ماوەیەکی زۆرە لە خۆ ئامادەکردنی ئەو رۆژەدا بوین بە بۆنەی بونی ژمارەیەک لە پەناهەندانی کورد لەم دەڤەرە هەمویان پێکەوە ئەو ئێوارەیە سازکرا بە نمایشکردنی هەڵپەرکێ وموزیک و گۆرانی کوردی .

ئەوەی جێی باسە کە دانیشتوانی ئەو ناوچەیە ( ئۆکسیتانین ) و ئەوانیش کەمەنەتەویەکی لە فەرەنساو زمانیان جیاوازە هەتائێستاش زۆر بەیان لە ماڵەوە بەو زمانە قسە لەگەڵ مناڵەکانیان ئەکەن و ژمارەیەک قوتابخانەش بە فەرمی رێگە پێدراوە بۆ خوێندنی زمانی دایکیان و هەر لە مێژە دۆستایەتی پتەو هەیە لە نێوان ئۆکسیتانی و کورد دا ،بۆیە هەر لەو ئێوارەیەدا ئاڵای ئۆکسیتانی و فەرەنسی و کوردستان نمایش کرابوو .

ئێوارەکە بە گۆرانی و موزیک و سەمای کوردی بە بەشداری هونەرمەند ( ئاراس ئاگری) و بە جل و بەرگی جوانی کوردیەوە  زیاتر رازایەوە و بوە هۆی سەرنج راکێشانی فەرەنسی و ئۆکسیتانیەکان کە بۆ یەکەم جارە جل و بەرگ و موزیکی کوردی خواردنی کوردی بناسن ، شایەنی باسە کە فەرەنسیەکان زۆر بە خۆشحاڵیەوە ئەو ئێوارەیان  بردەسەر و بەشداری هەڵپەرکێی کوردیان کرد شان بەشان لەگەڵ برا کوردەکانیان تا دەرنگانێکی شەو .

حەمە عوسمان

باشوری فەرەنسا

وێنەوکامێرای / ئارام کەریم

ئێلینە سەلڤا (Copy) سەلڤا1 (Copy) سالڤا (Copy) IMG_1403[1] (Copy) IMG_1401[1] (Copy) IMG_1400[1] (Copy) IMG_1399[1] (Copy) IMG_1181[1] (Copy) IMG_1180[1] (Copy) 1 (Copy)

پـــەیـــوەنــدیــدار