زوبێر عوسمان: کەرکوک بکرێتە پایتەختی هەرێم و ئیعلانی گەرانەوەی ناوچە دابرێندراوەکان بکرێت

زوبێر عوسمان: کەرکوک بکرێتە پایتەختی هەرێم و ئیعلانی گەرانەوەی ناوچە دابرێندراوەکان بکرێت

 

زوبێر عوسمان ,بەبۆنەی بڕیاری هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەسەرجەم دام و دەزگاکانی کەرکوک ، دوو داواکاری لە شێوەی پێشنیاردا بۆ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەکات .

 

لە نوسینێکدا لە پەیجی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبوک ، زوبێر عوسمان وێرای پێرۆزبایی لە هەڤاڵ مام جەلال و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان نوسیویەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئیعلانی گەرانەوەی کەرکوک و خانەقین و مەخمور و شەنگال و سەرجەم ناوچە دابرێنراوەکان بکات هەروەها یەکێتی کاربکات بۆ ئەوەی کەرکوک بکرێتە پایتەختی هەرێمی کوردستان.

 

دەقی نوسینەکە:

 

بەبۆنەی هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان لەکەرکوک، پڕ بەدڵ پیرۆزبایی لە هەڤاڵ مام جەلال و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و یەکێتیەکان دەکەم ، پیرۆزبایی لە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و کەرکوکیەکان و فەرماندە و پێشمەرگە قارەمانەکان دەکەم.

 

لەم رۆژە مێژویی و نشتیمانیەدا پێشنیار و داوکارم لە یەکێتی کە:-

 

1- یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئیعلانی گەرانەوەی کەرکوک و خانەقین و مەخمور و شەنگال و سەرجەم ناوچە دابرێنراوەکان بکات کە بەخوێنی پێشمەرگه قارەمانەکان ئازادکراون و لە میدانی کرداریدا گەرێنراونەتەوە سەر هەرێمی کوردستان .

 

2- یەکێتی کاربکات بۆ ئەوەی کەرکوک بکرێتە پایتەختی هەرێمی کوردستان.

 

وەک هەڤاڵ مام جەلال لە وتارە مێژوویەکەدا لە ساڵی 1992 ئەوەی بە گوێی هەموو دونیادا دا که ( کلیلی چارەسەرکردنی مەسەلەی کورد کەرکوکە و فقگ کەرکوکە و هەر کەکوکیش دەبێ ) کە ئەمە نەهج و مەدرەسە و رێبازی یەکێتیەکانە .

1

پـــەیـــوەنــدیــدار