خانه‌قی..له‌ مه‌راسمێكی شایسته‌دا ڕۆژی شه‌هید به‌رزراگیرا

خانه‌قی..له‌ مه‌راسمێكی شایسته‌دا ڕۆژی شه‌هید به‌رزراگیرا

——-
له‌مه‌زارگه‌ی شه‌هیدانی خانه‌قی به‌ئاماده‌بوونی كه‌سوكاری شه‌هیدان و شێركۆ میروه‌یس ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی (ی.ن.ك)و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی هه‌شتی ڕێكخستنی خانه‌قین و بلێسه‌ جه‌بارفه‌رمان ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و هه‌ڤاڵانی مه‌ڵبه‌ندو قایمقامی قه‌زای خانه‌قین و سه‌رجه‌م به‌رێوه‌به‌رانی ئیداره‌ی قه‌زاو ناحیه‌كانی خانه‌قین و نوێنه‌رانی پارێزگای دیاله‌و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ هاوڵاتی ناوچه‌كه‌دا له‌ مه‌راسێكێكی شكۆداردا یادی شه‌هیدانی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان به‌رزڕاگیرا..
له‌م مه‌راسمه‌دا پاش خوێندنه‌وه‌ی ئایاتێكی قورانی پیرۆزی لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند له‌وته‌یه‌كدا وێرای ئه‌وه‌ی به‌كورتی باسی چۆنیه‌تی ناولێنانی ئه‌م ڕۆژه‌وه‌ له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتییه‌وه‌ وه‌ك حزبی شه‌هیدان تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌ مێژوودا یه‌كێتیی تاكه‌ حزبی كوردستانه‌ له‌مێژوویی خه‌باتی كوردستاندا خاوه‌ن زۆرترین شه‌هید و برینداری سه‌نگه‌ر و به‌رنگاربوونه‌وه‌ی تیرۆره‌وه‌..
دواتر ئه‌وه‌ی خسته‌ڕو كه‌ دۆخه‌كان له‌م ڕۆژانه‌ له‌لایه‌ن هه‌ندێ ناحه‌زی نیشتمانه‌كه‌مان ده‌یانه‌وێت پێكه‌وه‌ژیانی نێوان خه‌ڵكه‌كه‌مان تێكبده‌ن و ئه‌و مێژووه‌ دێرینه‌ هاوخه‌باتی و مه‌زڵومیه‌ته‌ی نیوان كورد و شیعه‌ تێكبده‌ن، ئێمه‌و شیعه‌ له‌ گیانفیدایی بۆ دروستكردنی عیراقی نوێ هاوبه‌شی زۆرمان هه‌یه‌و نابێت له‌و كه‌سانه‌ خۆشبین كه‌ ده‌یانه‌وێت ئه‌م برایه‌تییه‌ بشێوێنن و ده‌بێت هه‌ردوولا به‌و په‌ری به‌رپرسیارییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه‌ بكه‌ین، له‌كاتێكدا شه‌ڕی گه‌وره‌تر و هه‌ستیاری داعشمان له‌پێشه‌و وڵاتانی ئیقلیمی نایانه‌وێت عیراق ئارام و ئوقره‌ بێت..
دواتر شێركۆ میروه‌یس باسی له‌ گیانفیدایی ه‌ پێشمه‌رگ كه‌وتنی شه‌هیدانی سنوره‌كه‌ی كرد كه‌ له‌ مێژووی خه‌باتی گه‌له‌كه‌ماندا خوێنی ئاڵیان له‌ گشت پارچه‌كانی كوردستان رژاوه‌ و بستێكی خاكی كوردستان نییه‌ كه‌ پێشمه‌رگه‌یه‌كی ئه‌م ناوچه‌یه‌ تیایدا شه‌هید و بریندار نه‌بووه‌..
پاشان تاجه‌ گوڵینه‌ی مه‌ڵبه‌ندی هه‌شتی خانه‌قین له‌لایه‌ن ستافی مه‌ڵبه‌ند و تاجه‌گوڵینه‌ی ئیداراتی خانه‌قین و داموده‌زگاكانی خانه‌قی و رێكخراوه‌كان و برا عه‌ره‌به‌ ره‌سه‌نه‌كانی خانه‌قین و نوێنه‌رایه‌تی پارێزگای خانه‌قین له‌سه‌ر گوڵكۆی شه‌هیدایان دانا و مه‌راسیمه‌كه‌یان پیرۆز كرد..

پـــەیـــوەنــدیــدار

کـــۆمــێـنـت بــنــوســە