كه‌ركوك رۆژێكی مێژوویی تۆمار ده‌كات

كه‌ركوك رۆژێكی مێژوویی تۆمار ده‌كات

ئه‌مڕۆ 28-3-2017 به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر باره‌گا حكومییه‌كان ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كۆبووه‌وه‌و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامان هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان په‌سه‌ند كرا، هه‌ر چه‌ند پارێزگاری كه‌ركوك و سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق پێی وایه‌، ده‌بوو زووتر ئه‌و بڕیاره‌ بدرایه‌، به‌ڵام وه‌ك ئه‌وان وتیان له‌ئێستاشدا هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان كاتی خۆیه‌تی و ئه‌و پرسه‌ش ته‌واو ده‌ستووری و یاساییه‌.

Untitled-1.jpg

ده‌ستوور رێگه‌ی داوه‌
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌ وه‌كاله‌ت راده‌گه‌یه‌نێت، به‌پێی ده‌ستوور مافی خۆمانه‌ له‌ كه‌ركوك ئاڵای كوردستان هه‌ڵبكه‌ین.
رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌ وه‌كاله‌ت رایده‌گه‌یه‌نێت: به‌ پێی مادده‌ی 115 و 122 ی ده‌ستوری عیراق مافی خۆمانه‌ ئاڵای كوردستان له‌ كه‌ركوك هه‌ڵبكه‌ین.
ئه‌م وته‌یه‌ی رێبوار تاڵه‌بانی له‌كاتێكدا دێت كه‌ توركمان و عه‌ره‌بی پارێزگای كه‌ركوك دژی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستانن له‌ سه‌ر بینا حكومییه‌كانی شاره‌.

5555.jpg

یه‌كه‌مین دامه‌زراوه‌ی حكومی له‌كه‌ركوك ئاڵای كوردستانی هه‌ڵكرد
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك وه‌ك یه‌كه‌مین دامه‌زراوه‌ی حكومی ئاڵای كوردستانی هه‌ڵكرد.
دوای ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستانی له‌سه‌ر بینا حكومییه‌ و ناحكومییه‌كان په‌سه‌ند كرد، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك وه‌ك یه‌كه‌مین دامه‌زراوی حكومی ئاڵای كوردستانی هه‌ڵكرد.

له‌پاشان ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا به‌ سروودی ئه‌ی ره‌قیب بۆ یه‌كه‌مین جار ئاڵای كوردستانیان له‌ناو هۆڵی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ دانا و ئیتر به‌شێوه‌ی ره‌سمی ئه‌نجومه‌ن وه‌ك یه‌كه‌مین دامه‌زراوی حكومی ئاڵای كوردستانی هه‌ڵكرد.

28-3-2017 رۆژێكی مێژووییه‌ بۆ كه‌ركوكییه‌كان          
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك پاش په‌سه‌ند كردنی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر فه‌رمانگه‌ حكومیی و ناحكومییه‌كانی كه‌ركوك له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌مرِۆیان به‌ رۆژێكی مێژوویی و نیشتمانیی له‌ قه‌ڵه‌مدا.

رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌ وه‌كاله‌ت له‌ كۆنفرانسه‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا رایگه‌یاند، ئه‌مرِۆ رۆژێكی مێژووییه‌ بۆ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی كه‌ركوك.

تاڵه‌بانی وتیشی: به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ برِیاری هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر فه‌رمانگه‌ حكومی و ناحكومییه‌كان په‌سه‌ند كرا و برِیاریشدرا ئه‌مرِۆژه‌ بكرێته‌ رۆژێكی نیشتمانی.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: برِیاره‌كه‌ له‌ ئه‌مرِۆوه‌ ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ و ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ برِیاری ته‌رخانكردنی پاره‌ بۆ دابینكردنی هه‌ڵكردنی ئه‌ڵای كوردستان په‌سه‌ند كرد.

مام جه‌لال: كلیلی چاره‌سه‌ركردنی مه‌سه‌له‌ی كورد كه‌ركوكه‌ و فه‌قه‌ت كه‌ركوك
قوباد تاڵه‌بانی پیرۆزبایی له‌هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان ده‌كات له‌كه‌ركوكی قودسی كوردستان،  ده‌شڵێت: مامی گه‌وره‌مان له‌وتاره‌ مێژووییه‌كه‌یدا له‌ساڵی 1992 ده‌ڵێت كلیلی چاره‌سه‌ركردنی مه‌سه‌له‌ی كورد كه‌ركوكه‌ و فه‌قه‌ت كه‌ركوكه‌و هه‌ر كه‌ركوكیش ده‌بێت.

ئه‌مرِۆ  28ی ئاداری 2017، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌بێ ئاماده‌بوونی لیستی عه‌ره‌بی و توركمانی به‌رِێوه‌چوو، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن برِیاری هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستانی له‌سه‌ر بینا حكومی و ناحكومییه‌كانی پارێزگاكه‌ په‌سه‌ند كردو پێشنیاری ته‌رخانكردنی پاره‌ بۆ دابینكردنی ئاڵا په‌سه‌ند كرد.

قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، به‌بۆنه‌ی ئه‌و برِیاره‌ مێژووییه‌وه‌، رایگه‌یاند: مامی گه‌وره‌مان، مام جه‌لال له‌وتاره‌ مێژووییه‌كه‌یدا له‌ساڵی 1992 ده‌ڵێت “كلیلی چاره‌سه‌ركردنی مه‌سه‌له‌ی كورد كه‌ركوكه‌ و فه‌قه‌ت كه‌ركوكه‌و هه‌ر كه‌ركوكیش ده‌بێت.

هه‌ر له‌بروسكه‌كه‌یدا قوباد تاڵه‌بانی ده‌شڵێت: پیرۆز بێت هه‌ڵكردنی ئاڵاكه‌مان له‌قودسی كوردستان، ئه‌م ئاڵایه‌ كه‌ له‌سایه‌یدا سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌كانی كه‌ركوك به‌ئارامی و دوور له‌چنگی تیرۆر ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن هه‌میشه‌ به‌گیانفیدایی و ‌خوێنی پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانمان‌ به‌رزو گه‌شاوه‌تر بێت.

سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی پیرۆزبایی له‌خه‌ڵكی كه‌ركوك ده‌كات
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستانی له‌ كه‌ركوك په‌سه‌ند كردو سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیش له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ پیرۆزبایی له‌خه‌ڵكی كه‌ركوك ده‌كات.

ئاڵا تاڵه‌بانی سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ ئه‌و برِیاره‌ له‌كاتی خۆیدا دواكه‌وتووه‌و ده‌بوو پێشتر ئه‌و برِیاره‌ بدرایه‌، به‌ڵام وه‌ك چۆن له‌پێشتردا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا پشتگیری خۆمان بۆ هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان كرد، له‌ئێستاشدا به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانی له‌ برِیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ده‌كه‌ین و ده‌ستخۆشیان لێده‌كه‌ین .

وتیشی: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌نگاوه‌ له‌ رووی ده‌ستووریه‌وه‌ ته‌واو ده‌ستووریه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پرۆژه‌یه‌ك بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و برِیاره‌ بێته‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، بێگومان به‌یاسا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین و ئێمه‌ پێمان وایه‌ ئه‌و پرسه‌ ته‌واو ده‌ستووری و یاساییه‌.

561112832017_3636.jpg

نه‌جمه‌دین كه‌ریم: هه‌موان له‌كه‌ركوك براین
پارێزگاری كه‌ركوك راده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان زیان به‌ هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك ناگه‌یه‌نێت.

پاش په‌سه‌ندكردنی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكه‌وه‌، د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان ده‌بوایه‌ زووتر بوایه‌ و دوا كه‌وتووه‌.
وتیشی: هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان زیان به‌ هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌كی تری شاره‌كه‌ ناگه‌یه‌نێت و ئه‌مه‌ برِیارێكی مێژووییه‌.

د.نه‌جمه‌دین راشیگه‌یاند:  رێگه‌ ناده‌ین گرژی له‌ كه‌ركوك دروست ببێت و سزای ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌درێت كه‌ كاری نایاسایی ده‌كه‌ن.

پارێزگاری كه‌ركوك جه‌ختی كرده‌وه‌، كه‌ شاری كه‌ركوك شاری هه‌موومان و هه‌مومان برای یه‌كین و به‌ یه‌كه‌وه‌ جوانین و عه‌ره‌ب و توركمان و كلد و ئاشوریش ئه‌مرِۆ ده‌نگیان داوه‌.

سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستانیش د. نه‌جمه‌دین وتیشی: ده‌بێت ئاڵای كوردستان به‌ یه‌ك جۆر و به‌یه‌ك شێوه‌ هه‌ڵبكرێت.

92832017_17571842_1931091097102477_1058097771_o.jpg

ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عیراق: كوردیش مافی خۆیه‌تی
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عیراق په‌سه‌ند كردنی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر بینا حكومی و ناحكومییه‌كانی كه‌ركوك به‌ هۆشدارییه‌ك ده‌زانێت بۆ حكومه‌تی ناوه‌ندی عیراق كه‌ له‌ساڵی 2006 وه‌ نه‌یتوانیوه‌ برِگه‌كانی ماده‌ی 140 جێبه‌جێ بكات.

رێبوار ته‌ها ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق له‌سه‌ر لیستی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmedia ی رایگه‌یاند: چه‌ند مافی حكومه‌تی ناوه‌ندییه‌ كه‌ ئاڵای عیراق هه‌ڵبكات ئه‌وه‌نده‌ش مافی كورده‌ كه‌ ئاڵای كوردستان هه‌ڵبكات، چونكه‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌، ناوچه‌یه‌كی كێشه‌له‌سه‌ره‌، كێشه‌یه‌ك له‌نێوان دوو حكومه‌ت، بۆیه‌ ئه‌مرِۆ رۆژێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌ بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانی كه‌ركوك چونكه‌ له‌ژێر ئاڵای كوردستان مافی هه‌موو پێكهاته‌كان پارێزراوه‌.

 

17622144_1321838794520789_784457488_o.jpg

پـــەیـــوەنــدیــدار