ژمارەیەک لەدبلۆماتکارانی تورکیاو پسپۆرانی سەربازی داوای مافی پەنابەری لەئەڵمانیا دەکەن

ژمارەیەک لەدبلۆماتکارانی تورکیاو پسپۆرانی سەربازی داوای مافی پەنابەری لەئەڵمانیا دەکەن

بەپێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەنوسیەکانی ئەلمانیا ژمارەیەکی زۆر لەکەسایەتی  دبلۆماسی و سەربازی تورکیا داواکارن ئەڵمانیا داڵدەیان بدات و لەچەوساندنەوەو داپڵۆسینی وڵاتەکەیان بیان پارێزن هاوکات ئەنقەرە فشارەکانی لەسەر ئەو ئەو وڵاتانە چڕکردۆتەوە کەداوای مافی پەنابەری ئەو کەسانەیان پێگەیشتووە..بەپێی ڕاپۆرتێکی “دێرشپیگڵ” ی ئەڵمانی ئەمڕۆ ١ی نیسانی ٢٠١٧ ژمارەی ئەو دبلۆماسی و ئەفسەرانەی کەداوای مافی پەنابەریان کردووە لەئەڵمانیا ڕوی لەزیادیکردوەو لەتازەترین زانیاریشدا ٢٦٢ کەس داوای مافی پەنابەریان پێشکەش بە نوسینگەی فیدرالی کۆچ و پەنابەران کردووەو تائێستاش داواکەیان لەژێر لێکۆڵینەوەدایە..بەپێی هەڵسەنگاندنێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیاش ڕۆژ بەڕۆژ داواکاری مافی پەنابەری لەلایەن تورکەکانەوە لەبەرز بونەوەدایەو وەزارەت پێشی وایە هێشتا بەڵگەی تەواونیە لەسەر ئەوەی چەوساندنەوەیەکی بەبەرنامە بەرامبەر بەبزوتنەوەی گیولەن ئەنجام ئەدرێ و لەئێسستەدا بەدوای ئەو بەڵگانەدا دەگەڕێن کەدەریخات بەرنامەیەکی دیاریکراو هەیە کەمەترسی لەسەر ئەو کەسانە دروستکردبێت.بەپێی ڕاپۆرتە ڕۆژناممەنوسیەکان لەدوو مانگی یەکەمی ئەمساڵدا ١١٠٠ هاوڵاتی تورکی داوای مافی پەنابەریان کردووە..داوای مافی پەنابەری هاوڵاتیانی تورکی لە ٢٠١٤دا گەیشتۆتە١٨٠٠ کەس و لە ٢٠١٥دا گەیشتۆتە ٤٦٠٠ کەس،لەساڵی پاریشدا ئەو داوایانە گەشتونەتە ٥٧٠٠ کەس لەو ژمارەیەش ٤٤٠٠ کەسیان هاوڵاتی کوردی تورکیا بوون.. وەزارەتی ناوخۆ ئەلمانیاش ئاشکرایکرد لەمانگی شوباتی ڕابردودا ١٣٦ کەس لەوانەی هەڵگری پاسپۆرتی دبلۆماسی تورکین بەمال و منداڵەوە داوای مافی پەنابەریان کردووە لەئەڵمانیا هەر بەپێی زانیاریەکانی وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا لەو ژمارەیەش ٤٠ کەسیان لەو سەربازانەبوون کە لەچوارچێوەی هێزەکانی پەیمانی ئەتڵەسی ناتۆدا کاریان کردووەو لەئێستەدا بۆ دەربازبوون لە چەوساندنەوەی سیاسی پەنایان بۆ ئەڵمانیا بردووەو داوای مافی پەنابەریان پێشکەش کردووە..ئەمە لەکاتێکدایە کەحکومەتی تورکی ئەو کەسانە بەوە تۆمەتبار دەکات کەلەگەڵ بزوتنەوەی گویلەندا کاردەکەن بەتایبەتی لەدوای کۆدەتا شکستخواردوەکەی تەموزی ڕابردوو..هەر ئەمڕۆش وەزیرانی دەرەوەی پەیامانی ناتۆ گومانی خۆیان بۆ توانای هێزەکانی تورکیا لەچوارچێوەی هێزەکانی ناتۆدا دەربڕی  بەتایبەتی دوای دەرکردن و کەنارخستنی سەدان دەیان پسپۆری سەربازی تورکیا لەناو هێزەکانی ناتۆدا .. لەم بارەیەوە کۆبونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ناتۆ گومانی خۆیان دەربری بەرامبەر بەوانی کە لەشوێنی دەرکراوەکان داانراون و ئاشکراشیانکرد کەئەوانە زمانی ئینگلیزی نازانن و لەتواناکانیان بەشکن..وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیاو دائیری کۆچ و پەنابەران لەئێستەدا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن تابڕیاری مافی پەنابەری بۆ ئەوانە یەکلایی بکەنەوە کەداوایان کردووە.

شیهاب عوسمان- ئەڵمانیا:

ئاژاسنی هەواڵی ئەڵمانیا

پـــەیـــوەنــدیــدار